
هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی جلیقهزهردهكان له فه‌ڕانسه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له یه‌كه‌م كاتژمێری ده‌ستپێكی ئه‌م ڕێپێوانه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان به پێ خاوسی چوونه كه‌مه‌ربه‌ندی پاریس و ئه‌م ڕێگه‌یه‌یان به‌ست. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، له به‌شه‌كانی مه‌یدانی ناوه‌ندی پاریس، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان، كه‌ڵكیان له گازی فرمێسكرێژ وه‌رگرتووه. شایانی باسه، ڕۆژی شه‌ممه له مه‌یدانی “پۆرت دۆ شامپره” له ناوچه‌ی حه‌ڤده‌یه‌م و له مه‌یدانی “ئیتالیا” له ناوچه‌ی سێزده‌یه‌م له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه. به وته‌ی فه‌رمانداری پاریس، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهههڵچوونهدا لانیكه‌م ٣٣ كه‌س له ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: هه‌تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه، كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌رزشی ئهفزوودهی كالاكان، دیاریكردنی سه‌رله‌نوێی ماڵیات له‌سه‌ر كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی، درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
