له ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكی هه‌زاران كه‌سی له پێته‌ختی گواتمالا، خۆپیشانده‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، بینای په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌یان ئاگر تێبه‌ردا و له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له ناڕازییان به‌هۆی گازی فرمێسكرێژ برینداربوون. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداربووان ناجێگیره. ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری گواتمالا بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خه‌ڵكی گواتمالا له‌ئاس په‌سه‌ند كرانی خێرای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن په‌رله‌مان ناڕازییان. به پێی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه، بوودجه‌ی ساڵی داهاتووی گواتمالا یه‌ك چوارم زیاتره له بوودجه‌ی ئه‌مساڵ و ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری قه‌رزداری بوونی ده‌وڵه‌ته.