به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره‌كانی بڕازیل له‌ئاست كوژرانی پیاوێكی ڕه‌ش پێست به‌ده‌ستی هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی ماركێتێكی گه‌وره له شاری “پۆرتۆ ئالگره”ی بڕازیل، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ئه‌م خۆپیشاندانه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی كوژرانی پیاوێكی ڕه‌ش پێستی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “ئالبێرتۆ” له لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی ماركێتی “كارفور” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران ماركێته‌كانی “كارفور”یان له شاره‌كانی بڕازیلیا، ڕیۆدۆژانیرۆ و سائۆپائۆلۆیان بایكۆت كردووه.