کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ شاری له‌نده‌ن

برپایی تظاهرات ضد نژاد پرستی در لندن

برپایی تظاهرات ضد نژاد پرستی در لندن

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی بریتانیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی جۆزه‌ردان، بۆ پشتیوانی له‌ ڕه‌ش پێسته‌كان و هه‌روه‌ها دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، له‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م خۆپیشاندانه‌دا، نه‌یارانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ مه‌یدانی “ترافێلگار”ی له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان گرنگه‌”، “ڕه‌ش پێست بوون تاوان نییه‌” و هه‌روه‌ها “بریتانیا بێ تاوان نییه‌”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ پێی گرته‌ ویدیۆیه‌ بڵاوكراوه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ حاڵێكدا كه‌ لایه‌نگران گرووپه‌ دژه‌ فاشیستییه‌كان له‌ مه‌یدانی “ترافێلگار” خۆپیشاندانیان ئه‌نجام ده‌دا و له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی درووشمیان ده‌وته‌وه‌، لایه‌نگرانی گرووپه‌ توندڕۆكان له‌ مه‌یدانی “په‌رله‌مان” به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای ئینگلیس، له‌دژی كۆچبه‌ران درووشمی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یان ده‌وته‌وه‌.