ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری پاریس له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی توندوتیژی نێوماڵ دژ به ژنان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆشتن و توندوتیژی نێوماڵ دژی ژنانی شكست خواردوو ناوبرد و ده‌شڵێن، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٧٤ ژن له‌لایه‌ن هاوسهركانیان كۆژراون. شایانی باسه، چالاكانی مافی ژنان خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و كۆتایی پێدان به كۆشتنی ژنان بوون.