
به پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له هۆنگ كۆنگ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س له ناڕازیان له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ كه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ڕێكخستنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تیانه، خوازیاری دامه‌زراندنی “دێمۆكراسی” و “لێكۆڵینه‌وه” سه‌باره‌ت به “توندوتیژی” پۆلیس دژبه ناڕازیان مانگه‌كانی ڕابردوو بوون. شایانی باسه ناڕازیان ساڵی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاوانباران بۆ چین به ده‌یان خۆپیشاندانی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد.
