
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری تێلاڤیڤ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “بێنامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی “هێبیما” له شاری تێلاڤیڤ له‌دژی گه‌ندڵی ماڵی نێتانیاهوو كۆبوونه‌وه. ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. شایانی باسه، دادستانی گشتی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه به فه‌رمی “بێنامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ی به گه‌نده‌ڵی ماڵی، ته‌زویر و سووئیستفاده له ئێعتمادی گشتیی تاوانبار كردبوو.
