کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

برگزاری تظاهرات ضد دولتی در ارمنستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ده‌یان هه‌زار كه‌ له‌ نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت له‌ شاری “ئیره‌وان” پێته‌ختی ئه‌رمه‌نستان، به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ بوون.

ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی دێسامبر ده‌ست له‌كار نه‌كێشێته‌وه‌، له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ مانگرتن. شایانی باسه‌، ده‌وری نوێی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له‌ ڕۆژی ٢٧ی سێپتامبروه‌ ده‌ستی پێكردبوو‌ و به‌دوای ٤٤ ڕۆژ، هێزه‌كانی كۆماری ئازه‌ربایجان له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ جێگیر ببوون و سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان ناچاربوو كه‌ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌س له‌ نێوان ئه‌م وڵاته‌ و ئازه‌ربایجان به‌ ناوبژیوانی ڕووسییه‌ واژۆ بكات. به‌ پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌، جگه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا وه‌ری گرتووه‌ته‌وه‌، سێ ناوچه‌ی دیكه‌ ڕاده‌ستی ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان كراوه.