به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی تایله‌ند ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ وه‌لانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، خوازیاری چاكسازیی له ده‌ستوور و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێختیاراتی پاشایه‌تی له‌م وڵاته بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، پۆلیسی تایله‌ند به هێرش كردنه سه‌ر ناڕازییان و بۆ بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران له ماشێنی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ٥٥ كه‌س له ناڕازییان به سه‌ختی بریندرابوون. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر باره‌گای پۆلیس له شاری بانكۆك، كۆبوونه‌وه و به پژاندنی ڕه‌نگ و نووسینی درووشم له‌سه‌ر دیواری بنكه‌ی فه‌رمانده‌یی پۆلیس، له‌ئاست توندووتیژی نواندی ئه‌م هێزانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران له‌ئاست ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی چاكسازی له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت ناڕازیین و ده‌ڵێن: پۆلیس له‌دژی ناڕازییان توندووتیژی نواندووه.