به پێی ڕاپۆرتی ڕوویتێرز، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران له باكووری شاری به‌سره، لانیكه‌م كه‌سێك گیان له‌ده‌ست دا و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عێراق له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه بووه‌ته گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵك دژبه گه‌نده‌ڵیی ده‌وڵه‌ت، بێكاری، باروودۆخی ناله‌باری خزمه‌تگوزاریی گشتی و ده‌خاڵه‌تی حیزبه سیاسیه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ڕژیمی ئێران. شایانی باسه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، سه‌دان ناڕازیی عێراقی له جه‌ره‌یانی خۆپیشاندانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه و زۆربه‌ی قوربانیان به‌هۆی ته‌قه‌ی گولله و گازی فرمێسك ڕێژ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه كوژراون.