ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌حاڵێكدا كه ململانێكان له نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا و سه‌رانی جیایی خوازی كاتالۆنیا هه‌روا به‌رده‌وامه، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی جیایی خوازی كاتاڵۆنیا هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری پاشا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا بۆ شاری بارسێلۆن، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌فه‌ری ئه‌م دوو كاربه‌ده‌سته پله به‌رزه‌ی ئیسپانیا بۆ به‌شداری له ڕێوه‌ڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی “داهێنان” له حه‌فته‌ی ئابووری نوێ له شاری بارسێلۆن بووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ر له چوونی ئه‌م دوو مه‌قامه پله باڵایه‌ی ئیسپانیا، ڕێكاری توندی ئه‌منییه‌تیان له وێستگه‌ی قه‌تاری شاریی بارسێلۆن گرتبووه به‌ر. به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ناڕازییان وێڕای وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی، په‌یكه‌ره‌ی پاشای ئیسپانیایان ئاگر تێبه‌رداوه.