کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌رین له‌ ئه‌مریكا

برگزاری تظاهرات اعتراضی در آمریکا2

یه‌ك ڕۆژ پاش ڕێوڕه‌سمی سوێند خواردنی جۆو بایدێن، لاوانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا ده‌سیتان دایه‌ خۆپیشاندان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.

خۆپیشانده‌ران خوازیاری تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی بایدێن له‌ ده‌وڵه‌تی ترامپ، بوون. گرووپێك له‌ ناڕازیان له‌ شاری “دێنۆر” ئاڵای ئه‌مریكایان ئاگر تێبه‌ردا  و گرووپێكی دیكه‌ش‌ له‌ شاری “پۆرتله‌ند” هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبی دیمۆكرات له‌مشاره‌.  شایانی باسه‌، پۆرتله‌ند، پاش كوژرانی جۆرج فلۆید له‌ لایه‌ن پۆلیسی مینیاپۆلیسه‌وه‌، بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ و دژبه‌رانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی.