
زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌س له وڵاتی یونان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ٤٦مین ساڵوه‌گه‌ڕی هێرشی هێزه نیزامییه‌كان بۆ سه‌ر زانكۆی “پۆلی تێكنیك”ی ئاتێن، ڕێپێوانیان كرد.
ئه‌م خۆپیشاندانه به گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له یونان دێته ئه‌ژمار. خوێندكاران له ڕێگه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌یان چه‌ندین ئاڵای ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئۆرووپایان ئاگر تێبه‌ردا و له‌دژی “دوناڵد ترامپ” و “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” درووشمیان وته‌وه. شایانی باسه، ئه‌م ڕێپێوانه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی شاری ئاتێن له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، زۆربه‌ی هاووڵاتییانی یونان به‌دوای قه‌یرانی ئابووریی ساڵی ٢٠٠٨ كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرته‌ووه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. هاوكات له‌م ماوه زه‌مه‌نییه‌دا ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و حقووقی خانه‌نشینی له یونان، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی یه‌كێتیی ئۆرووپا و سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو به ڕاده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیبوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له ئه‌نجامی هێرشی ساڵی ١٩٧٣ هێزه نیزامییه‌كانی یونان هێرشیان كرده سه‌ر زانكۆی “پۆلی تێكنیك”ی ئاتێن و به‌هۆیه‌وه ٢٤ خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
