له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌مه‌زانعه‌لی شاهروودی” و “مێهرداد جه‌ڵالی” به تۆمه‌تی كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست، له به‌ندیخانه‌ی كه‌ره‌ج له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه‌به زیندان- نه‌به ئیعدام”، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه تائێستا لانیكه‌م ١٧ زیندانی له سێداره دراون و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به بێده‌نگی ته‌واو به‌ڕێوه‌ده‌برێن.