له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “پێوه‌ندیدار به تاوانه‌كانی مه‌وادی مۆخه‌دێر” و “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، له زیندانه‌كانی زاهێدان و قۆم به‌كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان كه له ساڵی ٩٦وه به تۆمه‌تی “پێوه‌ندیدار به تاوانه‌كانی مه‌وادی مۆخه‌دێر” و “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌م زیندانه ڕاگیرابوون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه حوكمه‌كه‌یان له‌م زیندانه به‌كرده‌وه ده‌رهات. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ناوه‌ندی قۆم به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د نووره و مێهدی جه‌وشه‌نی” به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره دراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئێعدامی ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.