
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی نۆوامبر، خۆپیشاندانێك له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی “به‌رگری له مافی به‌ندكراوانی سیاسیی و عه‌قیده‌تی له ئێران، هاوپشتی سۆسیالیستی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران، یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌ڕانسه، پاریس ــــ هاوئاهه‌نگی ئێرانییه‌كان و پاریس ـــ بۆ پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران”، به‌ڕێوه‌چوو.
له ئه‌نجامی ئه‌م ئاكسیۆنه كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش به‌شداریان كردبوو، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وێڕای پشتیوانی له خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان مه‌حكووم كرد. له درێژه‌دا، دوو كه‌س له به‌شداربووان به ناوه‌كانی “عارفی و ماملێ” چه‌ند وتارێكیان به زمانه‌كانی فارسی و فه‌ڕانسه‌یی خوێنده‌وه. پاشان یه‌كێكی دیكه له به‌شداربووان به ناوی “حه‌ماد شیبانی” شێعرێكی شاعێرێكی لوبنانی كه وه‌رگێرابووه سه‌ر زمانی فه‌ڕانسه خوێنده‌وه. شایانی باسه، ئه‌م ئاكسیۆنه دوای چه‌ند كاتژمێر به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی كۆتایی پێ هاتووه.
