به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان، له به‌رامبه‌ر باڵیوزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی له شاری “سلۆ” له نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو.
ئاكسیۆنه‌كه سه‌ره‌تا به ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م دواییانه له شاره‌كانی ئێران ده‌ستی پێكرد. پاشان بێده‌نگییه‌كه به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی”، “كۆماری ئیسلامیی دوا ساته‌كان هاتووه”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” شكێندرا. له ئه‌نجامی ئه‌م ئاكسیۆنه كه ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شداریان كردبوو، په‌یامی حیزب و ڕێكخراوه‌كان بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان له ئێران و كوردستان خوێندرایه‌وه. له لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ـــ كومیته‌ی نۆروێژ، “بێهرووز ناسری” وتارێكی به زمانی فارسی خوێنده‌وه. ئاكسیۆنه‌كه دوای كاتژمێرێك و به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم له‌وانه، “بژی خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان” كۆتایی پێ هات.