
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له خۆڕاگری ڕۆژئاوا له شاری “كۆڵن”ی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له‌م ئاكسیۆنه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئاڵمان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شداریان كردبوو. ناڕازییان به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری كۆڵن و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌یتی، وێڕای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، له‌ئاست هێرشی جه‌نایه‌كارانه‌ی ئه‌ڕته‌شی فاشیستی توركییه بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه و كوشتاری خه‌ڵكی بێتاوانی ڕۆژئاوا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
