به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دژی ده‌ركردنی حوكمی نادادپه‌روه‌رانه‌ی زیندان و شه‌لاق بۆ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ئاكسیۆنێك له شاری یوتۆبۆری سوئێد به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه له‌م ئاكسیۆنه‌دا، كۆمه‌ڵێكی به‌رین له پارت و ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به‌شداریان كردووه و پشتیوانیی خۆیان له خه‌باتی ئه‌م دوایانه‌ی كرێكاران بۆ وه‌رگرتنی موتالباته‌كانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی درووشم و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پالاكارد و وێنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی هه‌فت ته‌په و ئاڵای سوور، خوازیاری ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو و زیندانیانی سیاسی بوون. له درێژه‌دا هاوڕێ “موته‌لیب ئه‌نوه‌ری” به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌مباره‌وه قسه‌وباسێكی به زمانی سۆئێدی پێشكه‌ش كرد. ئاكسیۆنه‌كه دوای چه‌ند كاتژمێر به وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی و خواستی ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو، كۆتایی پێهات.