به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه جارێكی دیكه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شۆڕشگێر و ئازادیخوازی شاری یوتۆبۆری وڵاتی سوئێد به به‌ڕێوه‌بردنی ئاكسیونێكی ناڕه‌زایه‌تیی، هێرشی جهنایهتكارانهی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایان مه‌حكووم كرد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم و له‌ڕێگه‌ی به ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، هێرشی توركییه‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا مه‌حكووم كرد. له درێژه‌دا، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز و پشتیوانانی خۆڕاگری ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی ڕووسییه له‌مشاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌وڵێكی جیدی بۆ ڕاگرتنی هێرش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه بوون.