به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له شاری بۆكان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌مشاره، حكوومه‌ت نیزامیان ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ئاستی شار به چه‌كه‌وه بڵاوه‌یان پێكراوه و خه‌ڵك شناسایی و ده‌ستگیر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سپای پاسداران و هێزه ئینتزامییه‌كان به ڕاده‌یه‌كی زۆر له زۆربه‌ی شوێنه‌كان جێگیر كراون و پێش به كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له دوو كه‌س ده‌گرن. شایانی باسه، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بریندار و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرابوون، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.