مێژوی خه‌مڵین و خه‌باتی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه مێژووی خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، مێژوی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه.٣٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بناغه‌ی ئه‌م هێزه له هه‌ل و مه‌رجێكدا داڕێژرا كه شۆڕشی كومه‌ڵانی خوازیاری ئازادی و یه‌كسانی و ژیانی ئاسوده، كۆمه‌ڵگای ئێرانی هێنابووه به‌رده‌م خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی چاره‌نووس سازه‌وه. له لایه‌كه‌وه كۆمه‌لانی خه‌ڵكی ئێران به شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری له چنگ دیكتاتۆری پاشایه‌تی رزگاریان ببوو و فورسه‌تی ئه‌وه‌یان په‌یدا كردبوو كه نهفهسیك به ئازادی هه‌ڵمژن و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مۆته‌كه‌ی رژیمێكی كۆنه‌په‌رست و دژ به ئازادی و مافی ئینسان، به سه‌رسه‌ریان دا ده‌سوڕایه‌وه و خۆی بو به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات ئاماده ده‌كرد. ره‌وتی ئیسلامی ئه‌ركی خنكاندنی شۆڕشی ئێرانی وه‌ئه‌ستو گرتبوو. به‌ڵام له كوردستان لاواز بوونی ره‌وتی ئیسلامی و نفوزی بیروبۆچوون و رێبازی چه‌پ و رادیكاڵ و سكۆلار هه‌بوونی ئه‌حزابی سیاسی، هه‌ل و مه‌رج و هاوسه‌نگیه‌كی جیاوازی خولقاندبوو: كرێكارانی چه‌وساوه‌ی خوازیاری ژیانی باشتر، زه‌حمه‌تكێشانی رزگاربوو له كۆت و به‌ندی پاشماوه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی، ژنانی تینوی مافی یه‌كسانی، جه‌ماوه‌ری خوازیاری نه‌مانی سته‌م و هه‌ڵاواردن، هه‌مووی ئه‌وانه له بزوتنه‌وه‌یه‌كی موقاومه‌تی كومه‌ڵایه‌تی به‌رین دا، خویان بو بهرهوڕوبونهوه له‌گه‌ڵ رژیمی تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو كه ئاماده‌كاری بو داسه‌پاندنی حوكمی خۆی به‌سه‌ر كوردستانیش ده‌ست پێكردبوو، كۆببوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاوه كۆنه‌پارێزانی ناوچه و پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی رزیو، هه‌وڵیان دا به پشت به‌ستن به رژیمی مه‌ركه‌زی جێگا و شوێنی له ده‌ست چووی خۆی به ده‌ست بێنه‌وه. بو ئه‌و مه‌به‌سته داروده‌سته‌ی چه‌كداریان پێكهینا بوو و هه‌ڕه‌شه‌یان له زه‌حمه‌تكێشانی هه‌ژاری دێهاتی كوردستان ده‌كرد. بو پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه بوو كه كومه‌ڵه بانگه‌وازی زه‌حمه‌تكێشانی لادێی كرد كه له یه‌كیه‌تی جوتیاران دا كوببنهوه و به رێكخراوی و به چه‌كداری له مافی خۆیان دیفاع بكه‌ن. هاوكات و له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی راسته‌وخۆ و نزیك بونه‌وه‌ی په‌لاماری كۆماری ئیسلامی بو سه‌ر كوردستان، بنكه‌كانی فێرگه‌ی كۆمه‌ڵه له باشور و باكور بۆ په‌روه‌رده كردن و ئاماده كردنی كادره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كه‌وتنه رێ و چوارچێوه‌ی هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌ڵه له‌و تێكوشه‌رانه پێكهات كه ده‌وره‌ی نیزامی ئه‌و فێرگانهیان تێپه‌ڕ كردبوو.
هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی جوتیاران له ژیر به‌ڕێوه‌به‌ری و رێنوێنی تێكوشه‌رانی كۆمه‌ڵه‌دا، له مه‌ریوان و دیوانده‌ره و كامیاران و سه‌رده‌شت و بۆكان و مه‌هاباد، ئه‌ركی خۆیان سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێكرد: زه‌ویه‌كانیان به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌ژاردا دابه‌ش كرد و بوونه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی داروده‌سته‌كانی چه‌كداری ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان. سه‌رودڵ خوش بوونی خه‌ڵكی كرڵكار و زه‌حمه‌تكێش به داهاتویه‌ك كه ده‌یانه‌ویست به ده‌ستی خۆیان بونیاتی بێنن، پێكهاتنی كه‌ش و هه‌وای دیموكراسی و ئازادی له كوردستان كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبووه سهنگهریكی پته‌وی درێژه‌ی شۆڕش له ئیران، په‌ره‌سه‌ندنی نفوزی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی كومه‌ڵه گه‌شه كردنی تواناییه‌كانی له كۆكردنه‌وه و رێكخستنی جه‌ماوه‌ردا كه له چه‌ندین روداوی میژویی وه‌ك كۆچی مه‌ریوان و مانگرتنی یه‌ك مانگه‌ی شاری سنه بۆ ده‌ركردنی سپای پاسداران له كوردستان، چه‌ك كردنی هێزی كۆنه‌په‌ره‌ستی رزگاری كه له لایه‌ن شێخه‌كانی ناوچه‌كه‌وه دامه‌زرابوو، به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر، رێپیوانی هاوپشتی به‌ره‌و مه‌ریوان و هیتر دا خۆی ده‌نواند، هه‌مووی ئه‌وانه كه ئاسۆیه‌كی دیكه‌یان بۆ شۆڕشی ئێران له به‌ر چاو بوو، بۆ رژیمی ئیسلامی ته‌حه‌مول نه‌ده‌كرا. هه‌ر بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك فریوكاری و ته‌فره‌دان، هه‌موو ده‌رگاكانی گوفتوگویان، یه‌كسه‌ر داخست و دوای خولقاندنی چه‌نده‌ها جنایه‌تی وه‌ك قارنی و قه‌ڵاتان، به فه‌رمانی خومینی له ٢٨ی گه‌لاوێژی سالی ١٣٥٨ی هه‌تاوی دا هێرشێكی به‌ربڵاو و وه‌حشیانه‌یان بوسه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرد. كومه‌ڵه بانگه‌وازی موقاومه‌تی له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا ده‌ركرد و خه‌لكی كوردستان به پیر ئه‌و بانگه‌وازه هاتن و مێژووی پڕ له هه‌ڵس و كه‌وت و پڕ له ئه‌زمونی ٣٦ ساڵی رابردوویان دروست كرد.
له‌و كاته‌وه تا ئه‌مرۆ هیزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه, هانده‌ری خه‌بات و موقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر هیزی داگیركه‌ری كۆماری ئیسلامی دا بوه و خۆی له ریزی پێشه‌وه‌دا فیداكاری و گیانبازی بۆ كردوه. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كومه‌ڵه له ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌یه حزوری خۆی له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌دا چ له‌دژی سته‌م و سه‌ركوتی حكومه‌تی ئیسلامی و چ بۆ دیفاع له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش له ناوخۆی كۆمه‌ڵگای كوردستان دا، گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه و ده‌رس و ئه‌زموونی به نرخی تۆمار كردووه.
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له نه‌ك هه‌ر تێكوشه‌رێكی جه‌سوور و ماندویی نه‌ناسی مه‌یدانی شهر، به‌ڵكو رێكخه‌ر و پشتیوانی خه‌باتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش بووه، بێ‌وچان له‌دژی دابونه‌ریتی دواكه‌وتو راوه‌ستاوه و ئاڵاهه‌لگری یه‌كسانی ژن و پیاو بووه. حزوری هێزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له هه‌ر شوێنێك ده‌یان یادگاری له رێنوینی بو ژیانی باشتر و بۆ ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كردن له گه‌ڵ گیروگرفته‌كانی ژیانی روژانه بۆ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و ناوچانه به جێ هێشتوه. تۆوی وشیاری سیاسی و چینایه‌تی چاندووه و ئاسۆی روونی سوسیالیسمی به‌ره‌ورووی ئینسانی چه‌وساوه و سته‌م لێكراوی ئه‌و ولاته دا كردۆته‌وه.
به‌م جوره‌یه كه هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌ڵه ده‌بێ به یه‌كێك له كۆله‌كه‌كانی موقاومه‌تی به‌رینی كومه‌لایه‌تی. موقاومهتیك كه تێیدا خه‌لكی كوردستان سه‌ریان بو ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی دانه نه‌واند و خوشه‌ویستی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش به هوی شێلگیر بوونی له سه‌ر ئه‌و رێبازه له ناو دلی جه‌ماوه‌ر دا جێگیر بوو. جێگا و شوێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له له ستراتیژی كومه‌له‌دا بۆ سه‌ركه‌وتن، هه‌تا هات روونتر و بی گهردتر خوی ده‌رخست. خه‌باتی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له به پێی رێباز و سیاسه‌تیك كه به‌ریوه‌ی ده‌بات، خه‌لكی كریكار و زه‌حمه‌تكیش بێ وه‌زیفه و چاوه‌روانی سه‌ركه‌وتنی نیزامی خۆی، راناگرێ به‌لكو بروا به هیزی خۆیانیان تێدا گه‌شه پێده‌دات.
به‌رنامه و تاكتیكی نیزامی خوی به هه‌لسه‌نگاندنی كۆنكریت له هه‌ل و مه‌رجی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و پیویستییه ئه‌ساسیه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌وه گرێ ده‌دات. ئاسۆی هیزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بو رزگاری خه‌لكی كریكار و زه‌حمه‌تكیش شورشی كومهلایهتیه. شورشیك كه به هیزی جه‌ماوه‌ری كریكار و زه‌حمه‌تكیش ده‌كه‌ویته رێ. وه‌ها شورشیك نه‌ك له به‌ر حه‌ز و ئاره‌زوی ئیمه به‌لكو به هوی ناكوكیه‌كانی بنه‌ره‌تی چینایه‌تی و كومه‌لایه‌تی و سیاسی ناو كومهلگا به‌رپا ده‌بیت. شۆرشیك نه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له كهمایهتیهكهوه بۆكهمایهتیهكی تر به‌لكو به مانای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی به‌رهه‌م هینه‌رانی سه‌روه‌ت و نیعمه‌تی كومهل و پیك هینانی ئاڵۆگۆری بنه‌ره‌تی له ژیانی كومهلایهتیدا. هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له هه‌وڵ ده‌دات به سه‌همی خوی هاوسه‌نگی هیز به قازانجی به‌ره‌ی خه‌لكی كریكار و زه‌حمه‌تكیش له ره‌وتی به‌ره‌و پیش چونی وه‌ها خهباتیكدا, بگۆری و هه‌ل و مه‌رجی شورش و راپه‌رینی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری نزیك كاته‌وه. به هوی چالاكیه‌كانی ئه‌م هیزه‌وه سه‌ركه‌وتنی نیهایی له خه‌بات بو وه‌دیهینانی ئامانجه‌كانی خه‌لكی كوردستان و دابین كردنی ئازادی و مافی چاره‌ی خۆنوسین ئاسان تر و كه‌م ئازارتر مه‌یسه‌ر بێت.
خه‌باتی پیشمه‌رگانه‌ی كومه‌له له كوردستان سوننهتیكی به‌رز و جیگای رێزه. خه‌لكی كوردستان به پشتیوانی خویان له‌و هیزه له راستیدا پاریزگارییان له حورمه‌تی ئینسانی خویان كردووه. به هه‌زاران ئینسان به‌شێك له باشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی خویان له ریزه‌كانی ئه‌م هێزه‌دا تیپه‌ر كردوه و به حه‌ق شانازی به‌م رابردووهیانهوه ده‌كه‌ن. كومهلێكی به‌رین ئینسانی كومونیست و سیمای ناسراو و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر كه ئاواتی سوسیالیزم و رزگاری ئینسان له چه‌وسانه‌وه و له كاری كرێگرته له ناخی دڵیان‌دا بوو، له ریزه‌كانی هێزی پیشمه‌رگه‌دا، گیانیان به‌خت كرد.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به پێی سیاسه‌تیكی دیاریكراو چالاكیه‌كی راسته‌وخۆی نیزامی له‌دژی هیزه‌كانی رژیم به‌ڕێوه‌نه‌بردووه، به‌ڵام به‌ردوام خوی له‌گه‌ل رژیمی ئیسلامی‌دا له حالی شهر دا دیوه و هه‌ر گیز به‌م هویه‌وه ده‌ور و جیگای خه‌باتی چه‌كداری له ناو ستراتیژی ئیمه‌دا نه‌چوه‌ته ژیر پرسیار و به پیچه‌وانه‌وه پاراستنی ئه‌و سوننه‌ته و ئه‌و شیوه‌یه له خه‌بات هه‌تا هاتوه زیاتر حه‌قانیه‌ت و پیویستی خوی نیشان داوه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمهڵهله ناو جه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ریدا سه‌ری هه‌ڵداوه و رۆڵی كاریگه‌ر و شۆڕشگێڕانه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان گێراوه. ئه‌م هێزه له راده‌ی به‌شداری و پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، هێزی وه‌رگرتوه‌و حزوور و هه‌ڵسووڕانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان پێویست و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بوه، نه‌ته‌نیا هێزێكی شه‌ڕكه‌ر به‌ڵكو هه‌مان كات هێزێكی وشیاری ده‌ر، رێكخه‌ر و پێشره‌و له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكدا بوه. خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌سه‌پاندوه، به‌ڵكو تێكۆشاوه كه خزمه‌تیان پێ بكات و متمانه به هێزی خۆیان له‌نێو خه‌ڵكدا بسه‌لمێنێ. ئه‌م پێویستییانه‌ی كهپێكهاتنی ئه‌م هێزه‌ی لێكهوتهوه، ئهمرۆكانهش هه‌ر له‌ئارادان. هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر پاراستنی باسكی چه‌كداری خۆی پێداگری ده‌كات، به‌ڵام جم و جۆڵی نیزامی ئه‌و هێزه له كوردستان وه‌ك به‌شێك له بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، له‌رووی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆنكرێتی خۆمان سه‌باره‌ت به‌پێویستی، ئیمكانات و بارودۆخی ئه‌م بزووتنه‌وه‌وه ده‌بێ. حوزوری چه‌كدارانه بو هیزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له له هه‌ر شوینیك په‌یوه‌ندی به هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئیمكاناتی عه‌مه‌لی هه‌یه و ئه‌وله‌ویه‌ت و تاكتیك و شیوه‌ی كاری پیشمه‌رگانه، به پپی لیكدانه‌وه‌ی كونكریت له زه‌مان و مه‌كانی دیاریكراودا، ده‌ست نیشان ده‌كرێ. به‌لام خه‌باتی چه‌كداری وه‌كوو یه‌كێك له رێگاكانی موقاومه‌تی شورشگیرانه له كوردستان له ماهیه‌تی كۆماری ئیسلامی و توندوتیژی نواندنی به‌رده‌وامی ئه‌م رژیمه دژ به ئازادى و مافی سه‌ره‌تایی خه‌لك سه‌رچاوه‌ی گرتوه و پیویستیی دیفاع له‌و ریبازه به‌و هۆیه‌وه‌یه.
ئه‌مسالیش وه‌كوو هه‌موو سالانی دیكه یادی ٣١ی جوزه‌ردان كه له هه‌مان كاتدا ساڵروژی گیانبه‌خت كردنی هاوری خانه‌ی موعینی یه‌كه‌م پیشمه‌رگه‌ی كومهلهیه، رێز لێده‌گرین و به‌ڵێنی خومان بو دریژه‌دان به ریگای گیان به‌ختكردوانی سه‌رفه‌رازی ریزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و رێز و ئیحترامی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماله‌ی دڵ فراوانی ئه‌م ئازیزانه ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرین بو هه‌موو ئه‌و تێكوشهرانهی كه له ده‌وره‌یه‌ك له ژیانیاندا له ریزه‌كانی ئه‌و هیزه‌دا خه‌باتیان كردوه و شانازی به رابوردوی سه‌ربه‌رزانه و رێبازی كومونیستی خویان له‌و ده‌ورانه‌دا ده‌كه‌ن، له هه‌ر شوینیك كه هه‌ن.