کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌ند كردنی سێ ئه‌ندامی ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران بێ وڵام نامێنێته‌وه‌

ثثثث

بهپێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی هێرانا، ئۆرگانی ههواڵنێریی چالاكانی مافی مرۆڤ لهئێران، ڕۆژی شهممه٥ی مانگی ڕهزبهر، بهكتاش ئابتین، ڕهزا خهندان مههابادی و كهیوان باژهن، سێ نووسهر و ئهندامی ناوهندی نووسهرانی ئێران كهلهچهند قۆناغدا ئهندامی دهستهی بهڕێوهبهری ئهو ناوهندهبوون، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.

بهپێی ئهم ڕاپۆرته، مهئموورانی وهزارهتی ئیتلاعات لهمانگی گوڵانی ١٣٩٤ی ههتاویدا، هێرشیان كرده‌‌ سهر ماڵی بهكتاش ئابتین و وێڕای پشكنینی ماڵهكهی، پتر لهدوو ههزار گرتهی ویدێئۆ، وێنهی بنهماڵهیی، مۆبایل، لهپ تۆپ و بهڵگهكانی ناوهندی نووسهرانی ئێرانیان زهوت كرد. ههر ئهوكات ١٧ جار، سهبارهت بهچالاكی هونهری، ئهدهبی و سینهمایی لێپرسینهوهی لێكرا. هۆكاری بانگ كردن و لێپرسینهوهی ناوبراوبڵاوكردنهوهی بڵاوكراوهی نایاساییوتهبلیغ دژبهنیزامڕاگهیهندرابوو. یهك حهفتهپاش بانگ كرانی ناوبراو، ڕهزا خهندان و كهیوان باژهن دوو ئهندامی دیكهی ئهم ناوهنده، بانگ كران و لێپرسینهوهیان لێكرا. ئهمجارهشیان هۆكاری بانگ كرانیانتهبلیغ دژبهنیزامڕاگهیهندرا.

نزیك ٣ ساڵ و نیو لهمهوبهر واتهلهڕێكهوتی ٢ی مانگی ڕێبهندانی ساڵی ٩٧، ئهوان بۆ بهدواداچوونی پهروهندهكهیان، لهبێدادگای ئینقلاب بهسهرۆكایهتیی قازی مهقیسهی جهنایهتكار، حازر بوون و بههۆی نهبوونی توانا لهدابین كردنی وهسیقهی یهك ملیارد تمهنی، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران. ئهوان لهڕۆژانی دواتردا، بهدانانی وهسیقهی یهك ملیارد تمهنی بهشێوهی كاتی و تا كۆتایی قۆناغهكانی دادپرسی، لهزیندان ئازاد كران.

بهرپرسانی جهنایهتكاری ڕژیم كهئاخێزی خهزهڵوهری ٩٨ و سهركوتی خوێناویی ناڕهزایهتییهكانیان وهپشت سهر نابوو، بۆ جارێكی دیكهلهمانگی گوڵانی ساڵی ٩٩ دا، هاتنهسۆراغیان و ئهمجارهیان بهتۆمهتیتهبلیغ دژبهنیزامبهیهك ساڵ زیندانی تهعزیری و بهتۆمهتیكۆبوونهوهو ساخت و پاخت دژبهئهمنییهتی وڵاتبهپێنج ساڵ زیندان مهحكوومیان كردن و بهگشتی، ١٨ ساڵ زیندانیان بهسهردا سهپاندن.

چاوخشاندنێك بهسهر ناوهرۆكی بهناو تۆمهتهكانی دهزگای سهركوتگهری قهزایی ڕژیم دژ بهم سێ چالاكهواته: ئهندامیهتی لهناوهندی نووسهرانی ئێران، بڵاوكردنهوهی ههواڵنامهی ناوخۆی ئهم ناوهنده، ئامادهكردنی كتێبی لێكۆڵینهوهدهربارهی مێژووی ٥٠ ساڵهی ناوهندهكه، بهیانییهكانی ئهم ناوهنده، ڕۆیشتنهسهر گڵكۆی گیانبهخت كردووانی قهتڵی زنجیرهیی محهممهد جهعفهر پوویهندهو محهممهد موختاری و بهشداری كردن لهڕێوڕهسمی ساڵانهی ئهحمهدی شاملوو، نیشانی دهدات كهسهرانی ڕژیم، چهندهلهقهڵهمی بهڵێندار و لهوشیاریی كۆمهڵگا دهترسێن. ئهوان كهشهو و ڕۆژ بهسهر هێز و توانای خۆیاندا ههڵدهڵێن و لهبهرامبهر ههڕهشهكانی ئیمپریالیسمی ئهمریكادا، فهرماندهكانی دهنهڕێنن كهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكهن بهگۆڕستانی سهربازانی ئهمریكایی، لهبهرامبهر قهڵهمی سێ نووسهردا،ئهمنییهتی نیزامهكهیانلهمهترسی دا دهبینن. ههربۆیهئهو ههمووهخۆههڵكێشان و ههراوهویایه، لهژیانی واقعی دا، دهبێتههیچ و مفع دهبێتهوه‌. دهردهكهوێ كهههموو ناڕهزایهتیهككۆبوونهوهو ساخت و پاخت دژبهئهمنییهتی وڵاتلهقهڵهم دهدرێت. ڕێبهران و ههڵسووڕاوانی كرێكاری، موعهلیمانێك كهنیسبهت بهخسووسی سازیی ئامووزش و پهروهرش ناڕازین، خانهنشینان، چالاكانی ژینگهپارێز، ژنانێك كهدژبهحیجابی ئیجبارین و ههر چالاكێكی كۆمهڵایهتی و تهنانهت پارێزهرانی ئهم چالاكانهش، ههر بهو بهناو تۆمهتهوه‌‌‌، موحاكمهو زیندانی دهكرێن. ههڵبهت ههمووی ئهوانهنیشانهی خۆفێكهكهڕژیم لهپۆتانسیهلی ئاڵوگۆڕخوڵقێنی كۆمهڵگا ههیهتی.

ڕژیمێك كهلای وابوو بهسهركوتی خوێناویی دهیهی ٦٠، بهوهبهر گوللهدانی كرێكارانی خاتوون ئاباد، بهڕێكخستنی قهتڵهزنجیرهییهكان و تهرخان كردنی ملیاردها دۆلار لهدهستڕهنجی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهبهدامهزراوهكانی بڵاوكردنهوهی دواكهوتووترین بیری دژهزانستی، خورافی و پڕچهكی هێزی نیزامی و ئینتزامی و ههروهها تێبهردانی ئهوباشانی قهمهبهدهست لهگیانی خهڵكی ناڕازی و بهشداری كردن لهشهڕ و ئاڵۆزیهكانی ناوچهكه، دهتوانێ ئهم كۆمهڵگایهبكاتهگۆڕستانێكی خامۆش، لهئێستادا بۆی دهركهوتووهكهلهههر دهرفهتێكدا كهخهڵك بۆیان ههڵكهوێ، دێنهسهر شهقامهكان و گشت دهسهڵاتهكهی دهبهنهژێر پرسیارهوه‌. ههربۆیه، ئهم ڕژیمهتهنیا ڕێگای دهربازبوونی خۆی لهپهرهپێدانی ڕهشبگیری و ئێعدامهكاندا دهبینێتهوه‌. سهرهڕای ههموو ئهم كردهوانهو گشت ئهم سهركوتگهریانه، نهتهنیا خهڵك پاشهكشهیان نهكردووه، بهڵكوو ههر هێرشێكی ڕژیم و ههر حوكمی ئێعدامێك، خۆی دهبێتههاندهرێك بۆ خهبات و ناڕهزایهتی زیاتر دژبهم ڕژیمه‌. مهگهر بێجگهلهئهوهیهكهسهرهڕای ههموو ئهم سهركوتانه، هێستاش پاش تێپهڕینی پتر لهسێ دهیهلهجینۆسایدی دیهی ٦٠، دایكانی جهرگ سووتاو، ههموو ساڵێ لهخاوهران لهدهوری یهك كۆدهبنهوه، مهگهر بێجگهلهئهوهیهكهپاش تێپهڕینی چهندین ساڵ لهوهبهر گوللهدانی كرێكارانی خاتوون ئاباد، بزووتنهوهی كرێكاری ئێران، ئهم كردهوهجهنایهتكارانهیهی ڕژیم بهبهشێك لهسهركوتی چینایهتیی دهوڵهتی سهرمایهداری دهزانێت، مهگهر جگهلهوهیهكهمۆستهنهدهكانی هاوشێوهیتهراحیی سووخته‌” و ئێعتراف وهرگرتنی ئیجباری لهژێر ئهشكهنجهدا، بهتهنیا، شهپۆلێك لهنهفرهتی گشتی دژبهم جهنایهتهو شهپۆلێك لههاودهردی و هاوپشتی مرۆیی لهگهڵ ئهشكهنجهدراوهكان دهخاتهڕێ؟ هیچ كهس ئێعترافی نهویدی ئهفكاری، ڕۆڵهی كار و زهحمهتی، لهڕۆژانی ڕابردوودا باوهڕ نهكرد و ڕێك بهپێچهوانهوه، سهرهڕای ههموو ههڕهشهكانی ڕژیم، خهڵك لهگۆشهو كهناری ئهم وڵاته، یادی نهویدیان بهرز ڕاگرت و ناسناوینهویدی قارهمانیانپێدا. ڕێك لهجهرگهی تهقهلای ڕژیم بۆ بڵاوكردنهوهی بهناو ئێعترافی نهوید، حهوت سهندیكا و ڕێكخراوی كرێكاران، موعهلیمان و خانهنشینان، بهبڵاوكردنهوهی بهیانییهیهكی هاوبهش نووسییان: “ئێمهوهك بهشێك لهكۆمهڵگهی كرێكاریی ئێران، وێڕای ئاراستهكردنی سهرهخۆشیی خۆمان بهخهڵكی زهحمهتكێش و بنهماڵهی داغ دیتوو لهدڵڕهقیی ستهمكاران، ههموجۆر ههڕهشه، ئهشكهنجهو ئێعدام، بهنیشانهی ترس و داماویی كارگێڕان و دهست و پهیوهندهكانی سهرمایهدهزانین و مافی بهشداری كردن لهناڕهزایهتی و مانگرتنی كرێكاری بهبهشێك لهمافی بێ ئهملاوئهولای كرێكاران و جهماوهری كرێكار و بێبهشی دهزاننین. بهباوهڕی ئێمه، هیچ كهس نابێ بهخاتری ناڕهزایهتی دژ بهو نههامهتیانهی كهبهرۆكی كرێكاران و زهحمهتكێشانی گرتووه، ههڕهشهی لێبكرێت و لهوهش دڵتهزێنتر، دهستبهسهر، زیندانی، ئهشكهنجهو ئێعدام بكرێت.

مهحكووم كردن و بهبهند كێشانی سێ ئهندامی ناوهندی نووسهران بهتاوانی بهخزمهت گرتنی قهڵهمهكهی خۆیان لهمهیدانی ئهندێشه، هونهر و زانست، بهتاوانی دیفاع لهسهرهتایی ترین مافهجیهانیهكانی ئازادیی ڕادهربڕین و قهڵهم و ئهندێشه، بێ گومان بهزهرهری ڕژیمی جهنایهتكار، دژهمرۆیی و سهرمایهداریی ئیسلامیی ئێران، تهواو دهبێت. ئهو سێ كهسهلهههموو ئهو ساڵانهدا كهچاوهڕوانی حوكمی بێدادگاكانی ئهم ڕژیمهبوون، نیشانیان دا كهبهڵێنیان بهقهڵهم و ئازادی، بههیچ بههایهك نافرۆشن. سهرانی ڕژیم دهبێ باش بزانن، وهك چۆن جهماوهری خهڵك، خهباتكاران و شۆڕشگێڕانیان، لهجهرهیانی ڕووخاندنی ڕژیمی ستهمكاری شا دا، لهزیندانهكان ئازاد كرد، ئهمجارهش لهجهرهیانی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی ئهم ڕژیمهدا، ههموو ئهشكهنجهخانهو زیندانهكان، بهسهر سهری سازێنهرانیدا دهڕووخێنن.