ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی كرێكاری و مافی مرۆڤ به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس به‌ره‌و به‌هارستان ڕۆیشتن تا له ئاست زیندانی كردنی كرێكاران، موعه‌لیمان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ئه‌وان به‌تایبه‌ت خوازیاری ئازادیی “ئیسماعیل به‌خشی”، “شاپوور ئێحسانی ڕاد” و باقیی موعه‌لیمان و كرێكارانی به‌ندكراو بوون. به‌ڵام هێزه ئه‌منی و ئینتزامییه‌كان ده‌ورووبه‌ری بینای مه‌جلیسیان ته‌نیبوو. هه‌ربۆیه ناڕازیان ڕۆیشتنه ڕووبه‌ڕووی زیندانی كه‌ره‌ج و به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
ئه‌وه‌یكه باسی لێكرا یه‌كێك له‌و ئاكسیۆنانه‌یه كه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕوو له زیاد بوونه. له ئێستادا زیندانی كردن، پاپۆش درووست كردن بۆ به‌ندكراوانی سیاسی له لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیم له ناوه‌و و ده‌روه‌ی زیندان كه‌وتووه‌ته به‌ر زه‌بری ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باته‌وه. به‌ندكراوانی سیاسیی ژن و پیاو، خۆڕاگر و بوێرانه له ناو زیندانه‌كان مه‌ئموورانی ڕژیم ده‌به‌نه ژێر پرسیار. ئه‌وان نه ته‌نیا ملكه‌چی خواسته‌كانیان نابن، به‌ڵكوو كه‌ش و هه‌وای موقاومه‌تیان له‌ناو زیندانه‌كاندا به‌هێزتر كردووه و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میدیاكان و ناردنی ڕاپۆرت بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژبه سیاسه‌تی جه‌نایه‌تكارانه‌ی سه‌رانی حكوومه‌تی ئیسلامی واته كه‌ڵك وه‌گرتن له ئامرازی زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام ده‌ستیان داوه‌ته نه‌به‌ردێكی به‌رده‌وام. به‌پێی ڕاپۆرتی سپیده قولیان سه‌باره‌ت به ژنانی عه‌ره‌ب كه ته‌نیا بۆ هه‌واڵگیری له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و كه‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌وه، ئه‌م به‌ناو ژنه عادیانه‌ش له به‌رامبه‌ر جه‌لاده‌كاندا موقاومه‌تیان كردووه.
له ده‌روه‌ش گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتكارانه، نووسینی وتار، كتێب، ڕاپۆرت، ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی تلویزیۆنی و هاوشێوه‌كانی، شێوازه جۆراوجۆره‌كانی خه‌باتی خه‌ڵك دژبه وه‌حشیگه‌ریی ڕژیم له‌ناو زیندانه‌كاندا له ئارادا بووه و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه. ڕاپۆرتی جێی متمانه‌ی سپیده قولیان سه‌باره‌ت به به‌ندكراوانی سیاسی و ژنانێك كه ته‌نیا به‌خاتری چالاكیی هاوسه‌ره‌كانیان زیندانی كراون و ئه‌شكه‌نجه دراون، له ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی ئه‌م بواره‌ن. به‌رهه‌مێكی دیكه‌ش كه كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی ڕژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه له‌ناو زیندانه‌كاندا ئاشكرا ده‌كات كتێبی “ئه‌شكه‌نجه سپی”ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یه كه چاپی یه‌كه‌می له ساڵی ٢٠٢٠دا له لایه‌ن نه‌شری باران له سۆئێد بڵاوكرایه‌وه و ئه‌مساڵ به چاپی دووهه‌م گه‌یشت. ئه‌م كتێبه پڕ‌یایه‌خه، چه‌ند بیره‌وه‌ری له خودی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” و وتووێژ له‌گه‌ڵ ١٢ ژنی سیاسی به مه‌رام و بۆچوونی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت كه له ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه باروودۆخی ناو زیندانه‌كان، دڕنده‌یی مه‌ئموورانی ڕژیم و موقاومه‌تی به‌ندكراوان نیشان ده‌دات. چالاكییه‌كی داهێنه‌رانه‌ی دیكه، به‌رنامه‌یه‌كی زیندووی ٧ سه‌عاته‌یه كه له ڕێكه‌وتی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ساڵڕۆژی گشت‌پرسیی كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكی عه‌داڵه‌تخواز له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م ٧ سه‌عاته‌دا له ڕێگه‌ی شه‌هاده‌تنامه، بیره‌وه‌ری، نامه و ئاسه‌واری هونه‌ریی به‌ندكراوانی سیاسی و خۆڕاگری ده‌یه‌ی ٦٠ تا به‌ئه‌مڕۆ، سیمای ڕاسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی و جه‌لادانی ناو زیندانه‌كان و موقاومه‌تی قاره‌مانانه‌ی به‌ندكراوانی ژن و پیاو نیشان ده‌ده‌ن.
هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ناو خه‌ڵكی ئێران‌دا یه‌كجار قووڵ و به‌رینه. له‌سه‌ر به‌ستێنی ئه‌م هاوده‌ردییه قووڵه، گه‌لێك چالاكیی ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌توانین هه‌ر هه‌موویان له درووشمی “به‌ندكراوی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ” خولاسه بكه‌ینه‌وه. ئه‌م ئاكسیۆنانه ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ر و پێویستن، به‌ڵام هێشتا ده‌رخه‌ری قووڵایی خواست و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی ئێران بۆ ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی نین. بێگومان كۆمه‌ڵێكی به‌رین له چالاكانی ماندوونه‌ناس بۆ به‌هێز كردنی ئه‌م ئاكسیۆنانه له هه‌وڵ دان. ئه‌وان له‌م بواره‌دا چه‌ندین ڕێگاچاره‌ی تایبه‌تیشیان هێناوه‌ته گۆڕێ.
گرێ دانی خه‌باتی ناوه‌وه و ده‌روه‌ی زیندان به‌یه‌كتر، به‌رده‌وام بوون و جه‌ماوه‌ری كردنی ئه‌م خه‌باته، هێنانه‌مه‌یدان له خواره‌وه و پێكهێنانی كۆمیته بۆ دیفاع له به‌ندكراوانی سیاسی له گه‌ڕه‌كه‌كان، پێكهێنانی گرووپه‌كانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه و خۆبه‌دوور گرتن له تاقمگه‌رایی، توند كردنه‌وه‌ی چالاكی گشتی و ئامانجدار، درێژه دان به له‌قاودانه‌كان، به‌هێزكردنی چالاكیی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی درووست و ئه‌وله‌وییه‌تداری ئه‌م یارمه‌تییه. بێگومان له درێژه‌ی خه‌بات و ده‌ست بردن بۆ دیالۆگی سازه‌نده له‌ناو چالاكاندا، گه‌لێك ڕێگاچاره‌ی دیكه‌ش ده‌دۆزرێته‌وه. درووشمی “به‌ندكراوی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ” پێویسته ببێته هۆی یه‌كگرتوویی هه‌موو چالاكییه‌كان.
درووشمی “به‌ندكراوی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ”، درووشمێكی له‌مێژینه و كاریگه‌ر له بواری خه‌بات دژبه دیكتاتۆره‌كان بووه و له شۆڕشی ٥٧دا جێی خۆی گرت. حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان له سه‌رده‌می ڕكوودی ئابووری و لاوازیی سیاسی به‌رده‌وام په‌نایان بۆ زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام بردووه. ئه‌م بابه‌ته له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی كه بێجگه‌له قه‌یرانی جۆراوجۆری سیاسی و ڕه‌وایی و به‌تایبه‌ت ئابووری، شایه‌دی هیچ جۆره ڕه‌ونه‌ق و پێشكه‌وتنێك نه‌بووه، زۆر ڕاسته. زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه و ئێعدامی به‌رین و به‌كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت له ده‌یه‌ی ٦٠ له په‌نا پشتیوانیی ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی و پشتیوانیی ناوخۆییی بورژوازی و له سه‌رووی ئه‌وانه‌وه بورژوازیی بازاڕ و توێژه ده‌مارگرژه ئایینییه‌كان، ڕۆڵێكی به‌رچاویان له مانه‌وه و درێژه‌ی ته‌مه‌نی نگریسی ئه‌م ڕژیمه‌دا هه‌بووه. كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له‌سه‌ر گرینگیی زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام پێداگریی كردووه و له ڕابردووش‌دا زۆری قازانج لێكردوون. به‌ڵام ئه‌م قازانجانه له‌ناوه‌وه گه‌لێك زیانی به‌ته‌وژمیان له حكوومه‌تی ئیسلامی دا كه ئه‌مڕۆ وه‌دیار كه‌وتوون. ئه‌مڕۆ، ترسی خه‌ڵك له زیندان و ئه‌شكه‌نجه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕژاوه. خه‌باتی به‌رده‌وامی كرێكاری و مه‌ده‌نی، ڕژیمی دۆڕاو و شكست خواردووی تۆقاندووه. كۆمه‌ڵگا له باروودۆخی ئێستادا به‌ره‌و خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی شۆڕشگێڕانه ده‌ڕوات كه تێیدا شكاندنی ده‌رگای زیندانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه خه‌باتكاره‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ باوه‌شی بنه‌ماڵه‌كانیان و خه‌ڵكی ئازادیخواز، مومكینتر بووه. بێگومان ئه‌و ڕۆژه، دوایین ڕۆژانی ته‌مه‌نی ڕژیمی هار و دیكتاتۆر و چه‌وسێنه‌ری كۆماری ئسیلامی ده‌بێت.