ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، هاوڵاتیه‌كی شاری سنه به‌ناوی لوقمان پیرخزرانیان، دانیشتووی شاری تاران بە مەبەستی تێپەرکردنی سزای ٩ مانگ بەندکران، خۆی بە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ناساند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی ڕەزبەر هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزریان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دواتر به‌هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین و ڕێگری كردنی لوقمان پیرخزریان به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كچه‌كه‌ی، ناوبراویش له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
شایانی باسه لوقمان پیرخزرانیان و کچەکەی دواجار ڕۆژی دووشەممە ١٩ی مانگی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کران و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژیم بە تۆمەتی “تێکدانی بیڕوڕایی گشتی” سزای ٩ مانگی به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند.