به پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی شه‌للاقی عه‌لی عه‌زیزی و ئێلیار حه‌سێنزاده، دوو هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان به‌كرده‌وه ده‌رهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م هاووڵاتیانه پێشتر به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی و چالاكیی ته‌بلیغی دژبه نیزام” له لایه‌ن دادگای ورمێوه به جه‌ریمه‌ی نه‌خدی و ٨ مانگ زیندان و ٢٠ زه‌ربه شه‌للاق مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه عه‌لی عه‌زیزی پێشتریش له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵ ٩٨ دا له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو و له ڕێكه‌وتی ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٩ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.