کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی شه‌لاقی په‌یمان میرزازاده‌

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی شه‌لاقی

به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی شه‌لاقی

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی مانگی گه‌لاوێژن حوکمی لێدانی ١٠٠ زه‌ربه‌ شه‌لاقی “پەیمان میرزازادە”، هونەرمەند و دانیشتووی شاری ورمێ لە یەکێک لە دادگاکانی ئەوشارە جێبەجێ کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی “سروودی شۆڕشگێڕانە” حوکمی ٢ ساڵ زیندان و لێدانی ١٠٠ زه‌ربه‌ شه‌لاقی بە سەردا سەپابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “پەیمان میرزازادە” وه‌رزی پاییزی ساڵی ٢٠١٧ دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی له‌ زیندان ئازاد ئازاد کرابوو.