
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ٣٩ ده‌روێشی گونابادی پاش كۆتایی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌یان، ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی شوێنی دوورخرانه‌وه‌یان كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شاره‌كانی زه‌هه‌ك، سه‌راوان، زابۆل، بۆرازجان، سیرجان، كه‌هنووج، نه‌هبه‌ندان، نیكشه‌هر، له ئۆستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، خوراسان و كرمان، له زومره‌ی شاره دیاری كراوه‌كانن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌روێشه گونابادیهكان. شایانی باسه، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا به شێوه‌ی به‌رچاو ئه‌م شارانه‌ی داگرتووه.
