ڕێکخراوی پێشگرتن لە بەکارهێنانی چەکی ناوکی ڕایگەیاندووه کە ڕژیمی بەشار ئەسەد ساڵی ٢٠١٧ “لهتامنە” چەکی شیمیایی بهكارهێناوه.
ڕێکخراوی جیهانیی پێشگرتن لە بە کارهێنانی چەکی شیمیایی دوای ٣ ساڵ پشتراستی کردەوە کە ڕژیمی سوورییە ساڵی ٢٠١٧بە چەکی شیمیایی هێرشی کردۆتەسەر ناوچەی “لەتامنە” لە خانشەیخوون کە ئەو کات لە ژێر کۆنترۆڵی دژبەرانی ئەسەد دابوو. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕژیمی ئەسەد ساڵی ٢٠١٧ لە هێرشێکی ئاسمانیدا بومبارانی شیمیایی ناوچەی “لەتامنە” لە دەورووبەری خانشەیخوون کرد کە بوو بە هۆی کوژرانی هەزاران کەسی مەدەنێ و بێ دیفاع. پێویسته بوترێ كه کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا نەک هەر بە چەکوچۆڵ و بەڵکوو بە هێزی سەربازییش پشتیوانیی لە ڕێژیمەکەی ئەسەد کردووە و دەستی بە خوێنی سەدان هەزار کەسی ئەو وڵاتە سوورە و شەریکی هەموو ئەو جینایەتانەیە کە لە سووریە ئەنجامدراون.