١٤ی مانگی گوڵان، شۆرای نیگه‌هبان، واته سه‌مبۆلی دیكتاتۆریی تۆخ، له جه‌رگه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌فره‌تی كرێكاران و خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو له ڕژیم و نومایشی گاڵه‌ته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا، مه‌رجه‌كانی به‌ربژێریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی بۆ ڕێكه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردان ڕاگه‌یاند. به پێی په‌سندكراوی ئه‌م شۆرایه، له‌مه‌به‌دوا پێویسته به‌ربژێرانی هه‌ڵبژادنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ته‌مه‌نیان له نێوان ٤٠ تا ٧٠ ساڵ دابێت. پێویسته لانیكه‌م بڕوانامه‌ی كارناسیی باڵا (واته فه‌وقی لیسانس)یان هه‌بێت و لانیكه‌م ٤ ساڵ له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵات‌دا خه‌ریكی كار بووبن. هه‌روه‌ها وه‌زیران، ئۆستانداران، شاره‌دارانی شاره‌كانی باڵای دوو ملیۆن جه‌معییه‌ت و فه‌رمانده باڵاكانی هێزه چه‌كداره‌كان به پله‌ی سه‌رله‌شكری و باڵاتر، ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن.
ده‌ركردنی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له حاڵێكدایه كه هێندێك له به‌رپرسان و ته‌نانه‌ت هێندێك له ئۆرگانه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران باسیان له‌وه كردووه كه جه‌معییه‌تێكی كه‌م له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌رۆك كۆماری‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن. ئه‌م بۆچوونانه نیشانی ده‌ده‌ن كه ته‌نانه‌ت ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن، كه پایه‌ی نومایشه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو بووه، چیتر كارایی پێویستی نه‌ماوه. كۆمه‌ڵگا وشیارتر له‌وه‌یه كه فریوی به‌ڕێوه‌به‌رانی حكوومه‌تی جه‌هل و سه‌رمایه بخوات. سه‌ره‌ڕای ئه‌م حه‌قیقه‌ته، له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌موو ئۆرگان و كه‌سانێك كه له ژێر سێبه‌ری ئه‌م حكوومه‌ته مافیایی و گه‌نده‌ڵه‌دا ده‌ژین و نان ده‌خۆن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه بۆیان ده‌كرێ، هاووڵاتییانی زیاتر به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ڕابكێشن. ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌ندراوی شۆرای نیگه‌هبان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه له ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی ژنان و پیاوانی ئێرانه‌وه وه‌ره‌قێكی شڕ و بێبایه‌خه و هیچیتر، خزمه‌ت به‌م پرۆسه‌یه ده‌كات.
ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ته‌بلیغیان كردووه كه بوون یان نه‌بوونی مۆری به‌شداری كردن له هه‌ڵبرژاردنه‌كان به‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی هاووڵاتییانه‌وه نیشانه‌ی وه‌فاداربوون یان نه‌بوونی ئه‌وان به نیزامی كۆماری ئیسلامییه. هه‌ربۆیه به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و یان مه‌جلیس بۆ هاووڵاتییان هه‌زینه‌ی بووه. كه‌وابوو به‌شێك له به‌شداربووان له ده‌وره‌ی پێشوودا خۆیان ناچار ده‌بینی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و ببنه‌ی خۆراكی ته‌بلیغاتیی سه‌دا و سیما و هیتر. له ئێستادا هاوسه‌نگیی هێز به‌جۆرێك گۆڕاوه كه خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه “هێنده‌مان درۆ بیستووه، ئێمه ئیتر ده‌نگ ناده‌ین”.
مافی هه‌ڵبژاردن، به زه‌بری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و كرێكاریی درێژماوه له ڕۆژئاوا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داریدا سه‌پا و بوو به پێوه‌رێكی گرینگ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه “دیمۆكراتیك” پێناسه‌یان ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵات كه سه‌دان ساڵ له‌ژێرفه‌رمانی پادشاكاندا بوون و به شێوه‌ی دیكتاتۆریی تۆخ به‌ڕێوه‌ده‌چوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ناچار بوون مافی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر كاغه‌ز و له ته‌بلیغاتدا به‌ڕه‌سمی بناسن و به‌كرده‌وه له‌ڕێگه‌ی ساخته‌كاری، هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت دانی پوان به هێندێك توێژی كۆنه‌په‌رست، بێناوه‌رۆكی بكه‌ن. بێگومان حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی له زومره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بۆ سه‌رانی ڕژیم له هه‌مان حاڵ‌دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه كه ده‌توانێ وه‌ك ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی به‌رۆكیان بگرێت. كه‌وابوو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له هه‌ر نومایشێكی هه‌ڵبژاردندا، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانییان به‌جۆرێك ڕێك ده‌خه‌ن كه بتوانن له‌بواری ته‌بلیغییه‌وه بۆ نومایش دانی پێگه‌ی خۆیان له‌ناو خه‌ڵك له‌م گاڵته‌جاڕییه كه‌ڵك وه‌ربگرن و هاوكات به‌ربه هه‌مووجۆره خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كیش بگرن.
نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م قۆناغه له باروودۆخێكی یه‌كجار دژواری ڕژیمدا هاتووه‌ته گۆڕێ. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر و چه‌وساوه‌ی كۆمه‌ڵگا، واته جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشه‌وه پێوه‌ندیی هه‌یه، ئه‌وان له ئاكسیۆن و كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر و خه‌باتكارانه‌یاندا، نه‌فره‌تی خۆیان له گشت ڕژیم به شێوه‌ی هێرش كردن بۆسه‌ر ئه‌م یان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر، ئۆرگان و یان سیاسه‌ت نیشان داوه. له وه‌ها باروودۆخێكدا ئاشكرایه كه زۆربه‌ی به‌شداربووانی نۆمایشه‌كانی مانگی جۆره‌دان به‌جۆرێك سه‌ر به ڕژیم ده‌بن. ئه‌و ڕێژه‌یه له به‌شداریی پێشبینی كرا‌و، بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی شكست خواردووی وه‌ك كۆماری ئیسلامی كه بۆ خۆده‌رباز كردن له گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا خه‌ریكی دانوستانه، سه‌رشۆڕییه‌كی به‌ته‌واو مانا ده‌بێت. له باروودۆخێكدا كه ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، كه له ڕابردوودا ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئابڕووی سیاسی‌یان چووه، ڕژیم بۆ ڕاكێشانی ژماره‌یه‌كی زیاتر له خاوه‌نانی ده‌نگ به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان، چ تاكتیك گه‌لێكی نوێ به‌كار دێنێ؟
بۆ نموونه هه‌واڵنێریی ته‌سنیمی سه‌ربه سپای پاسداران، له‌م ڕۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ كرێكاران هاوده‌ردی نیشان ده‌دات و هۆكاری هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كان بۆ كابینه‌ی ڕووحانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌م هه‌واڵنێرییه به‌مجۆره، گۆڕینی كابینه له به‌ناو ڕێفۆرمخوازی میانه‌ڕه‌و واته باندی ڕووحانی به كابینه‌ی بناژۆخواز، ڕێگاچاره‌ی كێشه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. له نموونه‌یه‌كی دیكه‌دا، “ته‌وه‌كۆلی” كه له ڕاستگه‌رایانی لایه‌نگری ڕژیمه، ڕۆژی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی دانی به‌وه دانا كه ٦٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و پێویسته له بواری ئابوورییه‌وه یارمه‌تییان بدرێت. ئه‌و ده‌نووسێت: “ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دات له‌وانه‌یه ئه‌و ڕووداوه ڕوو بدات كه نابێ ڕووبدات”. داروده‌سته‌ی “ڕووحانی”ش به هه‌موو تواناوه و ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی ڕه‌خنه گرتن له وتووێژی له‌قاوده‌رانه‌ی “زه‌ریف”، هه‌وڵ ده‌ده‌ن و هیواداران كه له‌ڕێگه‌ی خه‌تابار نیشاندانی بناژۆخوازان و ده‌خاڵه‌تی كامڵی ئه‌وان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شڵه‌ژاوی وڵات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن كه گۆیا ته‌نیا به شێوه‌كار و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان مومكینه. له‌م دوایانه‌دا ڕووحانی، سه‌مبۆلی ڕسوای درۆنانه‌وه، ئیدیعای كردووه كه گه‌مارۆكان خه‌ریكن هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و ته‌نانه‌ت ئیدیعای ئه‌وه‌شی كردووه كه گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئێران لاچوون.
به‌ڵام گشت زانیاریه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه خه‌نه‌ی فریوكاران چیتر ڕه‌نگی نه‌ماوه. كرێكارانی له‌سه‌ركار و بێكار، كرێكارانی خانه‌نشینكراو و ژنان و پیاوانی پێشڕه‌و، ڕایانگه‌یاندووه كه چیتر فریوی ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌چی و خزمه‌تكاری سه‌رمایه‌داران ناخۆن و هیچ باكێكیان له زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ش نییه و له‌جیات به‌شداری كردن له گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن، مافه‌كانیان له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.