“خاڵۆ میرزا” باوکی هاوڕێ گیانبه‌خت كردوو “ڕامین حوسەین‌پەناهی” کە هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵی ئیعدامی کوڕەکەی چووبووە کۆما، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە بە یەکجاری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی ئیتلاعاتی ڕژیم دوێنێ شه‌و به نیازبوون بە نهێنی تەرمی خاڵۆ میرزایان لە گوندی “قوڕوچا”ی سنە بەخاک بسپێرن. ئەمەش پێچەوانەی خواست و ئاگاداریی بنەماڵەکەی “حوسەین پەناهی بوو” كه ویستبوویان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان كاتژمێر ٨ی به‌یانی ته‌رمی خاڵۆ میرزا له گۆرستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی شاری سنه ئه‌سپه‌رده بكرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم له ترسی به‌شداری به‌ربڵاو و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە دزی و ویستیان شه‌وانه لە گوندەکەی بەخاکی ئه‌سپه‌رده كه‌ن، به‌ڵام پاش ئاگاداربوونی خه‌ڵك، لاوان و خەڵکی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی “حۆسبه‌ین په‌ناهی” ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ته‌رمه‌كه‌یان له هێزه‌كانی ئیتلاعات وه‌رگرته‌وه و به به‌شداری سه‌دان كه‌سی ئه‌سپه‌رده‌ی خاكیان كرد.