له وتاری پێشووماندا باسمان له تاوتوێ كردنی به‌ستێنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران كرد. له درێژه‌دا بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له ئێران و شێوازی ده‌خاڵه‌تی ئه‌وان له كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته ده‌ده‌ینه به‌ر باس:
له قۆناغێكدا كه كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌نگاو به هه‌نگاو له بارودۆخێكی شۆڕشگێڕانه نزیك ده‌بۆوه، سه‌رمایه‌دارى ئیمپریالیستی، به ڕێبه‌ریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كه له‌و په‌ڕى توانایى پیشه‌سازى و گه‌شه‌كردنى ئابووریدا بوو، پێویستیه‌كی ته‌واوى به په‌ره‌پێدانى بازاڕه‌كانى سه‌رمایه هه‌بوو. كێبه‌ركێی نێوان یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا ته‌وه‌ره‌ی سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بوو و به مه‌به‌ستى داگیر كردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌كتر، شه‌ڕ و پێكدادان و ململانێی فراوان له ناوچه جیاجیاكانى جیهاندا له ئارادا بوو. ئه‌مریكا بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنى نفووزى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت له ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی، پێویستى به ده‌وڵه‌تانى سه‌قامگیر هه‌بوو. له كۆتایى ده‌یه‌ى ٧٠ی زایینی‌دا وڵاتى ئه‌فغانستان، پاش كوده‌تایه‌ك كه له‌و وڵاته ڕووی دا، به‌كرده‌وه بوو به ناوچه‌یه‌كی ژێر نفووزى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت، هه‌ربۆیه ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران زۆر جیددی تر بوو.
له وه‌ها باروودۆخێكدا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران، به هیواى گه‌یشتن به ئازادى و ژیانێكى باشتر و مرۆڤانه‌تر، دژ به رژیمى شا ڕاپه‌ڕین و شه‌پۆله‌كانى شۆڕش له ماوه‌ى ساڵێكدا سه‌رتاسه‌رى ئێرانى گرته‌وه. هه‌ر له ماوه‌ی مانگه‌كانی پاییز‌ى ساڵى ١٣٥٧ه‌وه، بێ ده‌سه‌ڵاتی رژیمى شا له دامركاندن و كونترۆڵى شه‌پۆله‌كانى شوڕش، بۆ ئه‌مریكا ئاشكرا ببوو.
دواى تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى راپۆرتی ڕۆژانه‌ی باڵوێزه‌كانى ئه‌مریكا و بریتانیا (سولیوان و بارسونز) كه له تارانه‌وه راسته‌وخۆ چاودێرى باروودۆخهكهیان ده‌كرد، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا گه‌یشت به‌و باوه‌ڕه‌ی كه چیتر پشتیوانی له شا سوودبه‌خش نییه و له‌وانه‌یه باروودۆخهكه به‌ره‌و خاڵێكى بێگه‌ڕانه‌وه ببات و هه‌ر وه‌ك ئه‌فغانستان، ئێرانیش بكه‌وێته داوێنى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ته‌وه.
له‌م قۆناغه‌دا، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا باوه‌ڕى به توانایى نه‌ته‌وه‌خوازه لیبڕاڵه‌كانى ناو ئوپۆزسیۆنى رژیمی شا، بۆ كونترۆڵى بارودۆخه‌كه، نه‌بوو. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییهكانى به مه‌به‌ستى پاراستنى ئێران و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و پشتێنه ئه‌منییه‌ى كه پێشتر به ده‌وری یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تدا كێشا بوویان، پێویستیان به سه‌نگه‌ر و ریزبهندییهكى تازه بوو.
ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا هه‌ر له زووه‌وه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بواری مادى و بیر و بۆچوونه‌كانى ره‌وتى ئیسلامى ئوپۆزسیۆنى شا، توانا و لێهاتوویی گونجاوی ئه‌و ڕه‌وته‌ی بۆ بوون به قه‌ڵایه‌كی دژه كۆمۆنیستی ده‌بینی. هه‌ر بۆیه راوێژكاره ئهمریكاییهكانى شا و ده‌ربار به به‌رده‌وامى، “شا“یان به گرتنه‌به‌رى رێوشوێن و هه‌ڵسووكه‌وتى نه‌رم ونیانتر له به‌رامبه‌ر رێبه‌رانى ئه‌م ره‌وته هان ده‌دا و هه‌ڵبه‌ت “شا“ش ڕێنوێنیه‌كانی ئه‌وانی ڕه‌چاو ده‌كرد.
بۆ نموونه له حاڵێكدا كه كتێبه‌كانى عه‌لى شه‌ریعه‌تى به هه‌زاران نوسخه چاپ و به ئاشكرا بڵاو ده‌كرانه‌وه و ناوه‌ندى فه‌رهه‌نگى حوسه‌ینیه‌ى ئیرشاد له تاران به ئیمكاناتێكى فراوان و چاپخانه‌ى پێشكهوتۆهوه له خزمه‌ت ئه‌و و هاوفیكرهكانیدا بوو و هه‌روه‌ها گۆڤارى مه‌كته‌بى ئیسلام له شارى قۆم به ئاشكرا چاپ و بڵاو ده‌كرایه‌وه، هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ ته‌نها به هۆى هه‌بوونی نامیلكه‌یه‌كی ماركسیستی ده‌بوایه ساڵانێك حه‌بس و زیندانیانی درێژماوه‌یان ته‌حه‌مول كردبایه.
به درێژایی شه‌ڕى سارد، هه‌روه‌ك سه‌رده‌می ئێستا، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا وه‌ك سیاسه‌تێكى دیاریكراو، نه ته‌نیا ده‌وڵه‌ته‌كانى هاوپه‌یمانى خۆى له رووخان و هه‌ره‌سهێنان ده‌پاراست، به‌ڵكوو له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌یویست نیونیگایهكیشی به ئوپۆزیسیۆنى ئه‌و رژیمانهوه بێت و هاوپه‌یمانانى داهاتووى خۆى، له ناویاندا بدۆزێته‌وه و ده‌ست نیشانیان بكات.
چه‌ندین به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گر به ده‌سته‌وه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌مریكا له رێگاى جۆراجۆره‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سانى ناو ئوپۆزیسیۆنى ئێران په‌یوه‌ندیی هه‌بووه كه دواتر له حكوومه‌تى نوێی ئیسلامی‌دا ئه‌و كه‌سانه پۆست و مه‌قامى گرینگ‌یان وه‌رگرتووه. بۆ نموونه پاش چوونى خومه‌ینى بۆ پاریس، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرد و هێندێك قه‌رار و به‌ڵێنیان له یه‌كتر وه‌رگرت.
جێگاى سه‌رنجه، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا دواى رووخانى ده‌وڵه‌تى “زاهیرشا” له ئه‌فغانستان، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرته‌به‌ر و پشتگیری له نه‌یاره ئیسلامیه‌كانی ڕژیمی شا ده‌كرد. لافاوی پاره و چه‌كى ئه‌مریكایى له رێگه‌ى پاكستانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامى ئه‌فغانستانى به‌هیز كرد و سه‌ره‌نجام به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌یاند.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری ئێرانیش به‌وه گه‌یشتبوون كه رژیمی ئیسلامى بۆ سه‌نگه‌رگرتن له به‌رامبه‌ر نفووزى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تدا، گه‌لێك پۆتانسیه‌لی به‌رچاو و سهرهنجڕاكێشى هه‌یه. له سه‌رده‌مى شۆڕشى ساڵى ٥٧ دا به بۆچوونى ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانى سه‌رمایه‌دارى رۆژئاوا، به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان، له به‌راورد له‌گه‌ڵ كونترۆڵى باروودۆخى سیاسى و مههاركردنى شه‌پۆله‌كانى شۆڕش كه ئاكامه‌كانى پێشبینى نه‌ده‌كران، له پله‌ى دووه‌مدا بوو.(هه‌ر چه‌ند گه‌لێك به‌ڵگه له دست دان كه ده‌ریده‌خه‌ن خومه‌ینى به‌ر له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی، سه‌باره‌ت به درێژه‌پێدانى بێ كێشه‌ى هه‌نارده كردنى نه‌وت بۆ رۆژئاوا، به‌ڵێنى ته‌واوى به لایه‌نه رۆژئاواییه‌كان دابوو).
له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئۆرووپایهكانى له كۆنفرانسى (گوادولۆپ)دا رژیمى شا و داهاتووی ئێرانیان تاوتوێ كرد. (كارتێر، ئێشمیت، كالاهان، ژیسكاردێستن)، له لایه‌كه‌وه به كۆى ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سند كرد كه چیتر پێویست ناكات پشتگیرى رژیمى شا و ده‌ربار بكه‌ن و له لایه‌كى تره‌وه بڕیاریاندا پێداویستییه‌كانى مههارى شۆڕش، بۆ ره‌وتى ئیسلامى دابین بكه‌ن. له راستیدا كۆنفرانسى” گوادولۆپ” چاره‌نووسى رژیمى شاى ده‌ستنیشان كرد و هه‌وڵ و چالاكییه‌كانى وڵاته رۆژئاواییهكانى بۆ دانانى خومه‌ینى له جیاتی شا، هاوئاهه‌نگ كرد. پاش ئه‌و بڕیار و رێكه‌وتنانه، ئه‌رته‌ش رایگه‌یاند كه، بێلایه‌نه و ماشێنی ته‌بلیغاتی ڕۆژئاوا به‌قازانجی ره‌وتى ئیسلامی كه‌وتنه كار.
ئه‌وان له‌و كاته‌دا به باشى ده‌یانزانى كه ده‌وڵه‌تى “شاپوورى به‌ختییار” توانایى كونترۆڵى شۆڕش و به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى رۆژئاواى، له به‌رامبه‌ر مه‌ترسى نفووزى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تدا نییه. ده‌وڵه‌تى به‌ختیار وه‌ك ده‌رفه‌تێك سه‌یرى ده‌كرا تا له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌ودا مه‌جالى ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ره‌وتى ئیسلامی به ڕێكه‌وتن بگه‌ن.
ئه‌وان نیگه‌رانى ئه‌وه بوون كه ده‌خاڵه‌تگه‌ریی چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ئه‌رته‌ش باروودۆخهكه له كۆنتڕۆڵ به‌رێته ده‌ر و ئێران تووشی ناسهقامگیریهكی دێژماوه كات. له روانگه‌ى ئه‌وانه‌وه وه‌ها باروودۆخێك، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه ئێران بكه‌وێته داوێنى یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ته‌وه. به واتایهكیتر ئه‌و بۆچوونه‌ى كه ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى ژنڕاڵ (هایزر) بۆ تاران، وه‌رگرتنى پشتگیرى ئه‌رته‌ش له ده‌وڵه‌تى به‌ختیار پێناسه ده‌كات، زۆر له ڕاستی به‌دووره. له ڕاستیدا هایزر وه‌ك ژنراڵێكى خاوه‌ن ئه‌زموون، كه نفووزێكى زۆرى له ناو گه‌وره فه‌رمانده‌كانى ئه‌رته‌شى شادا هه‌بوو و له هه‌مانكاتدا سیاسهتمهدارێكى لێهاتوو بوو، به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی كودهتایى له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه و به ئامانجى ئاماده‌كردنى بارودۆخه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى خومه‌ینى ره‌وانه‌ى ئێران كرا. سه‌ركرده‌كانی ئهرهتهش به‌ته‌واوتی گوێڕایه‌ڵى شا بوون و هه‌ر ئه‌ویش به‌ختیاری هێنابووه سه‌ركار.
له‌م رووه‌وه ئه‌رته‌ش هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌ختیار نه‌بوو و فه‌رمانى پشتگیرى له به‌ختیاری له لایه‌ن شاوه پێگه‌یشتبوو. به‌ڵام ئه‌مریكاییه‌كان باش ده‌یانزانى كه ده‌سه‌ڵاتدارێتى به‌ختیار ده‌وام ناهێنێت. كه‌وابوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه ئه‌رته‌ش ڕێگهخۆشكهری به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامیه‌كان بێت تا ئه‌وانیش بتوانن به وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، شه‌پۆله‌كانى شۆڕش كونتروڵ بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا به‌شێك له‌و ستراتێژیه بوو، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی جێخستن و داسهپاندنى خومه‌ینى وه‌ك ئاڵترناتیڤى رژێمى پاشایه‌تی به سه‌ر بیروڕاى گشتى خه‌ڵكى ئێران‌دا بوو. خومه‌ینى كه له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو دواى دوورخستنه‌وه‌ى له عێراق، له كویت یان سووریه نیشته‌جێ بێت، به وه‌رگرتنى راى راوێژكاره‌كانى، به‌ره‌و پاریس رێكه‌وت. پاش نیشته‌جێ بوونى خومه‌ینى له (نووفل لۆشاتۆ)، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى رۆژئاوا به‌گشتى و به تایبه‌تی به‌شه فارسییهكانیان بۆ ئه‌و ته‌رخان كران. له حاڵێكدا كه هێزه چه‌په‌كان له ناوه‌وه‌ی ئێران به‌كه‌مترین ئیمكاناته‌وه، نوسخه‌ی پۆلی كۆپی كراوی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیان له ئاستێكی سنوورداردا بڵاوده‌كرده‌وه، هه‌موو شه‌وێك به‌شی فارسیی ڕادیۆی “بی بی سی” فه‌رمانه‌كانی خومه‌ینیی له سه‌رتاسه‌ری ئێران له جاڕ ده‌دا.
شۆڕشى ئێران له مه‌سیری پێشڕه‌ویی خۆیدا هێندێك سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وتى گرینگیشى به‌ده‌ستهێنا. له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به پێكهاتنی شۆڕا جه‌ماوه‌رییه‌كان له شاره‌كان، شۆڕا كرێكارییه‌كان له ناوه‌نده‌كانى به‌رهه‌مهێنان و دامه‌زراندنى دیموكراسیه‌تێكى راسته‌قینه له‌خواره‌وه له بوارى ئازادى راده‌ربڕین و هتد… بكه‌ین. هه‌روه‌ها پێویسته په‌سه‌ندكردنى ده‌وڵه‌تى به‌ختیار له لایه‌ن شاوه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ساواك و هه‌ڵاتنى شا له ئێران به ده‌سكه‌وته‌كانى شۆڕش بزانین.
له روانگه‌یه‌كى تره‌وه، ده‌وترێت، له مانگى بهفرانباری١٣٥٧دا كه مه‌ترسى به‌دیلێكى ئیسلامى بۆ شۆڕش جیدی بوو، پێویست بوو له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا سازش و رێكه‌وتن بكرێت. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه چ هێزێك ده‌یتوانی ئه‌و سازشه ئه‌نجام بدات؟ له‌ڕاستیدا تێگه‌یشتن و لێهاتوویی پێویست بۆ به‌ره‌وپێش بردن و جێبه‌جێ كردنى ئه‌مرێكی گرینگی له‌مجۆره، نه له لایه‌نه چه‌په لائیكهكاندا هه‌بوو و نه وه‌ها هێزێكى واقیعى و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر كه له‌و كاته‌دا بتوانێت ئاڵاهه‌ڵگرى سازشێكى وه‌ها بێت، بوونی هه‌بوو.
ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی رێبه‌ندان و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كانى ئه‌و رۆژانه، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا وه‌ك دژه ره‌وتێك خۆى نواند و له حاڵێكدا روویاندا كه خومه‌ینى به به‌رده‌وامى جه‌ماوه‌رى له رووداوى له‌و چه‌شنه، مه‌نع ده‌كرد و هه‌راوهوریای لایه‌نگره‌كانى له گوێى هه‌مواندا بوو كه ده‌یان گوت ” ئاغا هێشتا فه‌رمانى جیهادى نه‌داوه”. به‌ڵام جه‌ماوه‌ر، كه له رووى غه‌ریزه‌وه مه‌ترسی زه‌وت كردنی شۆڕ‌شیان هه‌ست پێكردبوو، گۆیان له‌و قسانه نه‌بوو و هه‌ربۆیه هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات كه لایه‌نگرانى خومه‌ینى دیانویست ده‌ست نه‌خواردوو ته‌حویلی وه‌رگرن، ده‌ستیپێكرد. ئه‌م رووداوه كه لووتكه‌ى شۆڕشى ٥٧ بوو، ئه‌مری سه‌ركوتكردنى شۆڕشی له ساڵه‌كانى دواتردا، دژوارتر كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆى درێژبوونه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌ركوتكردنى شۆڕش. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام، ئه‌ركى سه‌ركوتكردنى شۆڕش كه رژێمى شا نه‌یتوانیبوو ئه‌نجامى بدات كه‌وته ئه‌ستۆى رژیمى ئیسلامى و ئه‌م رژیمه له ساڵه‌كانى سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى ٦٠ دا ئه‌و ئه‌ركه‌ى به‌جێ هێنا.