کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“به‌سته‌ی مه‌عیشه‌تی”ی سێ دۆلاریی ڕووحانی بۆ ژیانی خه‌ڵك

پاش بڵاوبوونهوهی كارهساتباری كۆرۆنا لهسهرتاسهری ئێران بههۆی كهمتهرخهمی و بێ كهفایهتیی و ههڵسووكهوتی ئهمنییهتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، حهفتهی ڕابردوو، ستادی بهناوبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ویرووسی كۆرۆنابهسهرۆكایهتیی حهسهن ڕووحانی، دانیشتنێكی بهڕێوهبرد.  لهو دانشتنهدا، چهندین بڕیار لهژێرناویگهڵاڵهی گشتگری بهرهنگاربوونهوه لهگهڵ كۆرۆنالهپهیوهند لهگهڵ داسهپاندنی هێندێك بهربهستی هاتووچۆ لهناوهوهو دهرهوهی شارهكان، دهركرا. ڕووحانی ڕایگهیاند كهوردهكاریی ئهم گهڵاڵهیهڕۆژی چوارشهممه٢٨ی خهزهڵوهر بهخهڵك ڕادهگهیهندرێ. قهرارهئهم گڵاڵهیهئهمڕۆ شهممهئهوهڵی مانگی سهرماوهز، بهكردهوهدهربێت. شایانی باسه، پێشتریش، ئهمجۆرهگهڵاڵانه،لهپهیوهند لهگهڵ بهربهستی هاتووچۆ، بهكردهوهدهرهاتبوون. بهڵام نهتهنیا هیچ فایدهیهكیان نهبوو بهڵكوو بوون بههۆی چوونهسهرهوهی خێرایی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا و كێشهو گرفتی زیاتر بۆ خهڵك. لهدانیشتنی ڕۆژی یهكشهممهدا ڕووحانی ڕایگهیاند كهپێداویستیی ماڵیی گهڵاڵهكهش لهلایهن دهزگا بهرپرسهكانهوه، بهزووترین  كات دابین دهكات.

بهڵام حهسهن ڕووحانی، ڕۆژی چوارشهممهلهدانیشتنی ههیئهتی دهوڵهت دا، بهئامانجی بهڵاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لهوردهكاری و ناوهرۆكی گهڵاڵهكه، سهرهتا هێرشی كردهسهر نهیارهكانی خۆی لهباڵی بهرامبهری ڕژیم. ئهو وتی كهسانێك بۆ زهربهلێدان لهدهوڵهت، لهجیات ڕهخنهگرتن لهئهمریكا، ڕهخنهلهبهڕێوهبهریی دهوڵهت دهگرن و بیر لهوهدهكهنهوهكهلهباروودۆخی كۆرۆنا بۆ ههڵبژاردنهكانی سهرۆك كۆماری و وه‌‌‌دهست هێنانی پلهی قارهمانیی لابردنی گهمارۆ، كهڵك وهگرن.  ڕووحانی پاشان، باسی لهتهعتیل كردنی دوو حهفتهیی شارهكان لهپێناو كۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنا كرد و وتی كهقهرارهلهمڕۆوهدهستپێبكات. بهپێی ئهم گهڵاڵهیهقهرارهبهو جهمعییهتهی كههیچ داهاتێكیان نییهو یهك سێههمی كۆمهڵگای ئێران پێك دێنن، بۆ چوار مانگیی كۆتایی ئهمساڵ،بهستهی مهعیشهتییان پێبدرێ. بهڵام ڕووحانی بهوپهڕی بێشهرمییهوهئهمبهستهمهعیشهتییهی یارمهتیی ماڵی ڕاگهیاند كهبڕی ١٠٠ ههزار تمهن واتهنزیكهی ٣ دۆلاره‌. پێویستهلهسهرۆك كۆماری ڕژیمی ئیسلامی كهدزی و گهندهڵی و ڕانتخۆریی سهدان ههزار ملیارد تمهنیی تێدا دهكرێ، ئهو پرسیارهبكرێ كهئایا كهسانێك كههیچ سهرچاوهیهكی داهاتیان نییه، چۆن دهتوانن ژیانی یهك مانگیان بهو سێ دۆلارهبهرنهسهر؟ باقیی خهڵكیش كهخهریكی كسب و كارێكن و بهزهحمهتی زۆر، ههزینهی ژیانی ڕۆژانهیان دابین دهكهن، لهو ماوهیهدا، چۆن دهتوانن ههزینهی خۆیان و بنهماڵهكانیان دابین بكهن. لهزۆرێك لهوڵاتهكان كهدهست دهدهنهتهعتیل كردن و قهرهنتینهی شارهكان، بیر لهپێداویستیی ژیان و گوزهرانی جهماوهری خهڵك دهكرێتهوهو بهرنامهی بۆ دادهڕێژرێ. بهڵام بهرنامهی حكوومهتی ئیسلامی لهم بوارهدا، ههر ئهم ١٠٠ ههزار تمهنهیهكهههڵبهت ئهوهش جێبهجێ بوونهكهی زهمانهت ناكرێ. ههر لهم پهیوهندهدا هێندێك لهنوێنهرانی مهجلیسی ڕژیم، ئهم بهڵێنییهبێ بایهخهی ڕووحانییان بردهژێر پرسیارهوهو وتییان كه‌: “دهوڵهت، سهرچاوهی ماڵی و ئیختیاری یاسایی ڕووحانیی بۆ جێبهجێ كردنی ئهم بهڵێنییه، ڕوون نهكردووهتهوه‌”. وهها بڕیارێكی نابهرپرسانهلهلایهن ڕژیمهوه،ههروهك باقیی كردهوهكانی دیكهی كۆماری ئیسلامی، نیگهرانیی زۆربهی خهڵكی لێكهوتووهتهوه‌.

بهڵام بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كهئابووریهكهی لهسهر لێواری داڕمانهو خراوهتهژێر توندترین گهمارۆكانهوه، پارهی باوی بێ ئهرزش بووه، قیمهتی پێداویستیهكانی خهڵك ڕۆژ بهڕۆژ دهڕواتهسهرێ، بێكاری و ههژاری و برسیهتیی لهتاقهت بهدهری بهسهر زۆربهی جهماوهردا سهپاندووه، پتر له٥٠ لهسهدی كارخانهو ناوهندهكانی بهرههمهێنانی داخراون و باقیهكهشیان بهزهرفیهتی كهمترهوهدرێژهبهچالاكییهكانیان دهدهن، بهو حاڵهوه، سهرۆك كۆمارهدرۆزنهكهی باس لهگهشهیبهشی سهنعهت و كشت و كاڵ و بهشهكانی دیكهدهكات. كهوابوو، زۆر سهیر نییهئهگهر لهبوار بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆناش، دهست بداتهفریوكاری و درۆنانهوه‌.  ڕووحانی لهحاڵێكدا بهخشینی بهناو بهستهی مهعیشهتی سهد ههزار تمهنی بهسی لهسهدی خهڵكی ئێران ڕادهگهیهنێ كهدهزانێ هێڵی ههژاری و لانیكهمی سهبهدی مهعیشهتی بنهماڵهیهك لهكڵان شارهكانی ئێران ١١ ملیۆن تمهنه‌. ناوبراو پێشتر خۆی ئێعترافی كردبوو كهلهژێر دهسهڵاتی ڕژیمی گهندهڵی كۆماری ئیسلامیدا، ٧٠ لهسهدی خهڵك لهژێر هێڵی ههژاری دا ژیان بهسهر دهبهن و ڕژیم نهیتوانیوهتهنانهت یارانهی دهورهی پێشووشیان بۆ دابین بكات.

بهڵام قهیرانی ئابووریی كۆماری ئیسلامی و بێتوانایی ئهم ڕژیمهلهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا تهنیا پهیوهندی بهمساڵ و بهپهتای كۆرۆنا و بهگهمارۆكانهوهنییه، بهڵكوو بهدهر لهقهیرانی گشتیی نیزامی سهرمایهداری، قهیرانی پێكهاتهیی خودی ڕژیمی ئیسلامیش، ئهم قهیرانهی توندتر كردووهتهوه‌. بهرلهكۆرۆنا و گهمارۆكانیش، ڕژیم بهردهوام لهگهڵ كهسریی بوودجهبهرهوڕوو بووه‌. ڕێژهی كهسری بوودجهی دهوڵهت بهئیعترافی ڕووحانی، لهماوهی دوو ساڵی ڕابردووشدا، ٣٠٠ ههزار ملیارد تمهن بووهكهدوو بهرابهری داهاتهكانی ڕژیمه‌. ئاشكرایهكهبوودجهی ئهمساڵی دهوڵهت كه٥١١ ههزار ملیارد تمهنهو بوودجهی ساڵی داهاتووش كه٦٥٠ ههزار ملیارد بهرئاورد كراوهو قهراره٩٠ لهسهدیشی لهڕێگهی سهرچاوهی غهیرهنهوتییهوهدابین بكرێ، لهگهڵ كهسریی بوودجهی كهڵان بهرهوڕوو دهبێتهوه‌. كهوابوو، سهرهڕای ئهو قهیرانانهی كهباسیان لێكرا، دهوڵهت ناتوانێ هیچ جۆرهبوودجهیهك لهپێناو بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، دابین بكات.

بهڵام لهباروودۆخێكدا كهخهڵك بهتوندی كهوتوونهتهژێر گوشاری ههژاری و برسیهتی و بێكارییهوه، كهسری بوودجهو داماویی دهوڵهت لهدابین كردنی ههزینهی پێویست بۆ گرفتهكۆمهڵایهتی و ڕووداوهسرووشتیهكانی وهك كۆرۆنا و لافاو و بوومهلهرزه، خهساری گیانی و ماددیی زۆری لێدهكهوێتهوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهههزینهی سهرسووڕهێنهری سیاسهتهكهڵانهكانی ڕژیم ههم له ناوخۆی ئێران، لهبواری نیزامی، ئهمنییهتی، تهبلیغی و ناوهند و بۆنگا مهزههبیهكان و ههم لهبواری سیاسهتی زێدهخوازانهو داگیركهرانهی ناوچهیی و نێونهتهوهیی و یارمهتی دان بهڕهوتهتیرۆریستیهئیسلامییهكان، لهگیرفانی خهڵك و سهروهت و سهرچاوهی سرووشتیی ئێرانهوهدابین دهكرێت و ههژاری و فهلاكهتێك كهڕژیم بهسهر خهڵكی ئێرانی دا سهپاندووه، درێژهی دهبێت. مهگهر ئهوهیكهجهماوهری خهڵك بهناڕهزایهتیی بهرینی كۆمهڵایهتی و مانگرتنی یهكگرتووانهو ڕێكخراوی كرێكاران ڕاپهڕن و بناغهكانی دهسهڵاتی جههل و جهنایهتی ڕژیمی ئیسلامی بنكۆڵ بكهن و بهخهباتی خۆیان، كۆتایی بهدهسهڵاتی ڕژیم و ئهم ژیانهفهلاكهتبارهبێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-