به پێی هه‌واڵی گه‌یشوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری تاران، ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز راگرت.
ئه‌م رێوره‌سمه به خویندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوبه‌شی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی، بۆ رێز گرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیزم، ده‌ستیپێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربوانی رێوره‌سمه‌كه، كورته باسێكی له سه‌ر دیپلۆماسی سۆسیالیستی كۆمه‌ڵه، و هه‌روه‌ها باروودۆخی سیاسی ئێران و ده‌ور و نه‌قشی كۆمه‌ڵه له‌م باروودۆخه، پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه، رێوره‌سمه‌كه به شادی و خۆشی و بڵاو كردنی شیرینی له ناو به‌شداربووان دا كۆتایی پێهات.