به پێی ههوواڵی گه‌یشتوو، رۆژی سیشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه، له ئاوایی ئاوێهه‌نگ، سه‌ر به شاری سنه، له رێوره‌سمێكدا، رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان، به‌رز راگرت.
ئه‌م رێوره‌سمه، به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیوناڵ و یه‌ك خولهك بێده‌نگی، بۆ به‌رز راگرتنی یادی گیانبه‌خت كردووانی رێگای “ئازادی و سۆسیالیسم”، ده‌ستپێكرد. بێده‌نگیه‌كه به خویندنه‌وه‌ی كورته شێعرێك شكا. له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا، یه‌كێك له به‌شداربووان، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه و به‌رنامه و سسیاسهتهكانی، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه پاش چه‌ند كاتژمێر، له‌ناو شادی و خۆشیی به‌شداربوواندا، كۆتایی پێهات.