كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی و مۆعه‌لیمانی تازه دامه‌زراو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به پێرانه‌گه‌یشتنی به‌رێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تیی به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
مۆعه‌لیمانی نارازی ئه‌زمونی موعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزییان ناعادڵانه پێناسه كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه به دوایی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس و به‌دواداچوونی ئه‌ندامانی كۆمیسیونی مه‌جلیس، هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی تازه دامه‌زراو له ناره‌زایه‌تیی به له خواره‌وه بوونی حقوقه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد، به وته‌ی ئه‌م نارازییانه ڕیزبه‌ندی مۆعه‌لیمان ناعادلانه‌یه و خوازیاری هاوسانسازی حقوقه‌كانیان بوون.