رۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌ڵێوه، ئاكسیوونێك به مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییان له ئێران و بۆ پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی له لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری كۆڵنی ئاڵمان به ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووان له‌م ئاكسیۆنه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كانی ئه‌م دوایانه له شاره‌كانی ئێران، خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی به‌ندكراوه‌كان بوون. شایانی باسه كه له‌م ئاكسیۆنه دا هاوڕێیان “شۆرش كه‌ریمی” و “وریا ئه‌حمه‌دی” به نوێنه‌رایه‌تی له حێزبی كۆمۆنیستی ئێران كۆرته باسێكیان له سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه پێشكه‌شی به‌شداربووان كرد.