کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

به‌ره‌و پێشوازی كردن له‌ ڕۆژی جیهانیی ژن

Untitled 7

سبهینێ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنه‌. بههۆی ئهوهیكهدهوڵهتهبورژواییهكان نهیانتوانیوهویرووسی كۆرۆنا و نهخۆشیی گشتگیری كۆویدی ١٩ كۆنتڕۆڵ بكهن، ئهمساڵ ژنان بهتایبهت ژنانی كرێكار، لهگهڵ ئهندامانی بنهماڵهكهیان دیلی ناو ماڵهكانن و بهناچار لهبهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمی ڕۆژی جیهانیی خۆیان لهشوێنهگشتییهكان بێبهرین. ئهوان لهم ڕۆژهدا لهجیات بهشداری كردن لهمیتینگ و ڕێپێوانهكان، ناچارن درێژهبهكاری تاقهت پڕووكێنی ناو ماڵ بدهن. ژنان ئهگهر لهماڵیش بێنهدهر، خهریكی كاری بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری دهبن و مهترسیی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆویدی ١٩ ههڕهشهیان لێدهكات. ژنان لهناوهندهكانی وهك نهخۆشخانه، وهك كرێكاری خزمهتگوزاریی تهندرووستی و دهرمانی بهمایهدانان لهتهندرووستی و گیانی خۆیان، كاری درێژماوهی پاراستنی نهخۆشهكانی تووش بوو بهكۆویدی ١٩ ئهنجام دهدهن و بههۆی كهمبوونی كهرهستهی پارێزگاری، لهوانهدهزگای ههناسهدانی دهستكرد، ژمارهیهكی زۆریان گیانیان لهدهست داوه‌. لهوهها باروودۆخێكدا بهناچار زۆربهی ڕێوڕهسمهكانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، بهشێوهی ئانلاین بهڕێوهدهچن.

بهپێی تێگهیشتنی ماتریالیستی و وتهكانی ئێنگێڵس: فاكتهری چارهنووس ساز لهمێژوودا، لهدوالێكدانهوهدا، بهرههمهێنان و دووبارهبهرههمێهانهوهی ژیانی بێپسانهوهیه‌. بهڵام ئهوهش بهنۆرهی خۆی، خهسڵهتێكی دوولایهنهی ههیه‌. لهلایهكهوهبهرههمهێنانی پێداویستیی ژیان، لهوانهخواردهمهنی، پۆشاك، سهرپهنا و ئهو ئامرازانهی كهبۆ مرۆڤ پێویستن، لهلایهكی دیكهشهوهبهرههمهێنانی خودی بوونهوهریمرۆڤ. ژنان ههر لهسهردهمی سهرتای ژیانی مرۆڤهوهههتا ئێستا لهم دوو بوارهدا بهشێوهی شیاو چالاكییان كردووهو دهستكهوتهچارهنووسسازهكانی ژیانی مرۆڤ لهم دوو بوارهدا ، بهرههمی كار و ڕهنجی ئهوانه‌. ئهوان بهرلهچینایهتی بوونی كۆمهڵگا، لهبهڕێوهبردنی كۆمهڵگاكاندا ڕۆڵی شایستهی خۆیان نواندبووو لهوبوارهدا پێگهیهكی باڵایان بهدهست هێنابوو. بهڵام لهگهڵ شكڵ گرتنی كۆمهڵگای چینایهتی و لهگهڵ مسۆگهر بوونی، بهرهبهرهژنان وێڕای پاراستنی ڕۆڵی خۆیان لهبهرههمهێناندا، لهلایهن پیاوسالاریی جێكهوتوو لهناو ئایین و دهسهڵاتدا، لهئیمكانی بهڕێوهبردنی كۆمهڵگا بێبهری كران. ههربۆیهژنان چهند ههزار ساڵهبۆ پاراستنی مافهكانیان و بههێز كردنی پێگهی خۆیان ناچاربوون لهگهڵ ئایین، پیاوسالاری و دیكتاتۆرهدهسهڵاتدارهكان و چهوسێنهران، كێشمهكێش و خهبات بكهن. ئهم خهباتهلهسهردهمی سهرمایهداریدا دژوارتر بووهتهوهو جهوههر و شێوازێكی جیاوازتری لهگهڵ سهردهمی زهویداری و كۆیلهداری بهخۆی گرتووه‌.

بهڵام ئهم خهبات و كێشمهكێشهی ئهمڕۆ لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، سهخت و تاقهتپڕووكێن بووهتهوه‌‌. كۆماری ئیسلامی دهسهڵاتێكی سهرمایهداری و ئایینییه‌. ئهم دهسهڵاته، بهپێچهوانهی دهسهڵاتهلیبڕاڵهكان كهقهبووڵ كردنی بهرابهریی یاسایی ژن و پیاویان بهسهردا سهپاوه، بهشێوهی ئاشكرا لهتهبلیغاتهكانیدا بهرابهر نهبوونی ژن و پیاوی لهجاڕ داوه‌. ڕژیمی ئیسلامی ئهم بێمافییانهی لهیاساكانیدا گونجاندووهو بۆ داسهپاندنیان، ڕێكخراوی پۆلیسی و ئهمنیی پێكهێناوه‌. كهوابوو ئهو خهباتهی كهژنان و پیاوانی داكۆكیكاری مافی ژن، لهماوهی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕێگری لهپێشێلكردنی ئهم مافه، دابین كردنی داخوازییهمرۆییهكانیان و پاراستنی پێگه، كهرامهت و ئازادییهكانیان ئهنجامیان داوه، گهلێك دژوار و ئاڵۆز و شیاوی ستایشه‌.

یهكێك لهبوارهكانی خهباتی ژنان لهگهڵ كۆماری ئیسلامی، حیجابی ئیجبارییه‌. ڕژیمی ئیسلامی ههر لهسهرهتای گهیشتن بهدهسهڵات، یهكهمین هێرشهكانی خۆی بۆسهر كرێكارانی بێكار و ژنان دهستپێكرد. خومهینی، كهلهبهشداری كردنی بهرینی ژنانی ئازادیخواز و بهرابهری تهڵهب لهشۆڕشی  ٥٧دا ئاگادار بوو، له٨ی مارسی ١٩٧٩ بهرابهر لهگهڵ ١٧ی ڕهشهممهی ١٣٥٧ی ههتاوی، فتوای دا كهژنان لهئیدارهو وهزارهتخانهكاندا پێویستهبهپۆشش و حیجابی ئیسلامییهوهحزووریان بێت. ژنانی سێكۆلار، سۆسیالیست و دژبهری دهسهڵاتی ئایینی توانییان به٦ ڕۆژ خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی، پاشهكشهبهحكوومهتی نوێ بكهن. لهوێدا بوو كهسهرانی ڕهوتی ئیسلامی بهوهگهیشتن كهبۆ سهقامگیر كردنی دهسهڵاتی ئیسلامی لهگهڵ چ حهریفێكی بههێز بهرهوڕوون.

ژنان لهبواری ئابووری، سیاسی، كۆمهڵایهتی و كلتوورییهوهكۆمهڵێك داخوازییان ههیهكهبۆ وهدی هاتنی ئهم داخوازییانهیان بهردهوام ههوڵیان داوهو لهگهڵ كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی بهرهوڕوو بوونهتهوه‌.  لهو نێوهدا موقاومهتی پهیگیر و ناڕهزایهتی و خهباتی بوێرانهی ژنانی پێشڕهو بهرامبهر بهداسهپاندنی حیجابی ئیجباری، دام و دهزگای پۆلیسیی حكوومهتی ئیسلامیی كڵۆڵ و داماو كردووهو ههتا سهر لێواری شكست خواردن بردوویهتی‌. لهو كاتهوهكه‌ “تاهێرهقورهتۆلعهینحیجابی لهسهری خۆی كردهوه، تا دهستپێكی دهسهڵاتی ئیسلامی لهڕێكهوتی ٢٢ی ڕێبهندانی ١٣٥٧ی ههتاوی و لهوێوهتا ڕێكهوتی ٦ی بهفرانباری ١٣٩٦ی ههتاوی كه‌ “ویدا موحێدیلهسهر بهرزایی شهقام ڕووسهرییهكهی بهدارێكهوهبهست، خهبات، موقاومهت و ناڕهزایهتی دژبهحیجابی ئیجباری درێژهی بووه‌. لهئاكامی وهها كهمپهینێكی پڕههزینهو گیانفیدایانهدا، بێگومان دهتوانین بڵێن كهڕژیم سهرهڕای بهكار هێنانی هێزی ڕێكخراوی پۆلیسی، گهشتهجۆراوجۆرهكان، مهئموورانی بارهاتوو و داسهپاندنی ههمووجۆرهوهحشیگهری و كردهوهیهكی دژهمرۆیی، لهداسهپاندنی حیجابی ئیجباری بهسهر ژناندا شكستی خواردووه‌.

لهڕۆژی جیهانیی ژندا، پێویستهلهسهر سهكهوتنهكانی ژنان لهئێران و باقیی وڵاتانی دیكهی جیهان پێداگری بكرێت. بهڵام ئهم حهقیقهتهبنهڕهتییهنابێ لهبیر بكهین كهئهوهنیزامی سهرمایهدارییهكهلهڕێگهی ئایین و پیاوسالارییهوهدرێژهی بهباروودۆخی ژێردهست بوونی ژن داوهتا لهبوار ئابوورییهوهحهقدهست و خزمهتگوزاریی كهمتری بۆ بهڕهسمی بناسێت و كاری ناوماڵی بێبهرامبهری بهسهردا بسهپێنێت و لهبواری سیاسی و خهباتدا لهنێوان ژنان و پیاوانی كرێكاردا ناكۆكی و دووبهرهكایهتی بنێتهوه‌. ههربۆیهوهدهستهێنانی ههر مافێك لهچوارچێوهی یاسا و ڕێسای ئهم نیزامهدا، سهرهڕای ههر ئاڵووگۆڕێكی ئهرێنی كهدهتوانێ لهبواری ژیان و كاری ژناندا بیخوڵقێنێ، ڕیشهی ستهمی داسهپاو بهسهر ژنان، كهخودی نیزامی سهرمایهدارییه، بنبڕ ناكات. ههموو دهستكهوتێك پێویستهلهپێناو ڕزگار بوونی ژنان لهكۆت و بهندی سهرمایه، لهپێناو دامهزراندنی سۆسیالیسمدا بهكار بگیرێت.

پیرۆز بێت ٨ مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن.