به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، ساڵیادی گیانبه‌خت كردنی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و هه‌روه‌ها ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان له‌سه‌ر گلكۆی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌خت كردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه، به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له سه‌ر گلگۆی گیانبه‌خت كردووانی كۆمه‌ڵه، په‌یمانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا كه تا گه‌یشتن به ئاواته‌كانه‌یان، دڕێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێگا پڕ له شانازیه بن.