به پێی هه‌واڵی گویشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گلكۆی هاوڕێی گیانبه‌خت كردوو، “فواد مسته‌فا سۆڵتانی”، یادی ئازیزیان به‌رز ڕاگرت.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گلكۆی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” كه‌سایه‌تی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمۆڵه، به هه‌ڵكردنی ئاڵای سوور، بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌خت كردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، یادی ئه‌و ڕیبه‌ره مه‌زنه و چوار برای گیانبه‌خت كردوویان به‌رز ڕاگرت.