به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی گیانبه‌خت كردنی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و به بوونه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان له نێوان جاده‌ی (سه‌رشیو- سه‌قز)، شوێنی گیانبه‌خت كردنی كاك فواد، به‌ڕێوه‌برد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، یادی هاورێی “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و چوار برای گیانبه‌خت كردووی هه‌روه‌ها یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ریزه‌كانی كۆمۆڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌رز ڕاگیرا. به‌شدار بووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ جارێكی تر په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی كاك فواد نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری رێگای كاك فواد و ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی بن.