کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاماری ئێعتیاد له‌ ئۆستانی كرماشان

به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاماری ئێعتیاد له‌ كرماشان jpg111

به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاماری ئێعتیاد له‌ كرماشان jpg111

به‌ پێی ئاماره‌ ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیم، له‌ ئۆستانی كرماشان بەهۆی گیردۆبوون بە مه‌وادی موخه‌دیر، لە ساڵی ٩٨دا  لە ئۆستانی کرماشان، ٣٠٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ئه‌م ئاماره‌ له‌ ساڵی ٩٩شدا ڕوو له‌ زیادبوونه‌.

“عه‌لی شمشیری”، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دیر لە ئۆستانی کرماشان ڕایگەیاند: “لە ساڵی ٩٨، ٣٠٩ کەس لە تووشبووانی ماددەی سڕکەر، لەو ئوستانه‌ گیانیان لەدەست داوە. ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئاماژه‌یه‌كی وردی به‌ قوربانیانی ساڵی ٩٩ نه‌كردووه‌، بەڵام ڕایگەیاندووه‌ كه‌ “ئەم ئامارە بەنیسبەت ساڵی ٩٧، ٨٠ له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و له‌مساڵیشدا هه‌روا ڕوو له‌ زیادبوونیشه‌. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕی كارناسانی سه‌ربه‌خۆ، ئاماره‌كانی ڕژیم له‌مباه‌ره‌وه‌ جێگای متمانه‌ نین و ئاماری واقعی زۆر له‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتره‌.