به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لیژنەی تەندروستی ئه‌یاله‌تی هۆبی چین ڕایگه‌یاندووه، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی “کۆرۆنا”وە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتوەتە ١٧ کەس.
میدیاکانی چین بڵاویانکردووه‌ته‌وه، ویرووسی کۆرۆنا تائێستا لە ٢٥ ئه‌یاله‌ت و شاری ئەو وڵاتە بڵاوبوەتەوە. ژمارەی توشبوانی نەخۆشییەکە لە سەرانسەری چین گەیشتوەتە ٤٧٣ کەس و بە تەنهاش لە ئه‌یاله‌تی کۆبوی ٤٤٤ کەس به‌م ویرووسه‌وه توشبوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ جۆرە چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه لە ساڵى ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ لە سەرانسەرى جیهاندا ٨٠٠ کەس بەهۆى توشبونیان بەم نەخۆشییە گیانیان لەدەستدابوو.