بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشوورى رۆژهەڵاتی ئوسترالیا کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە، ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران هاووڵاتیش ئاوارە بوون.
به پێی ئاژانسى ئاسۆشیتد پرێس، زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی و گەشتیار بەهۆی ئەو ئاگرە زۆرەی دارستانەکانی باشور و رۆژهەڵاتی ئوسترالیای گرتوەتەوە ئاوارە بوون، و ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش لە بەرزبوونەوەدایە، جگە لەوەش ١٧ کەس تا ئێستا بێسەروشوێنن. ئاماژەبەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانى ناوچەکە بە کەشتى جەنگى و فڕۆکەى سەربازى لە هەوڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکەدان تا رێگەبگرن لە تەشەنەسەندنى زیاتر و هەروەها گەیاندنى خۆراک و ئاوى خواردنەوە بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانەى بەهۆى ئاگرەکەوە دابڕاون. هەر بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ خانووی هاوڵاتیانی ناوچەکە سوتاون.