کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان1

به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دواى تۆمارکردنى دو حاڵەتى نوێ لە شارى هەولێر، کۆى توشبوانى ویرووسی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گەیشتووه‌ته‌ ١٩٠ کەس و لەو ژمارەیەش زۆرترینى لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراوە.

وەزارەتى تەندوستى هەرێم ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند، دو حاڵەتى نوێى توشبون بە ویرووسی کۆرۆناى لە شارى هەولێر تۆمار كراوه‌ و بەوەش ژمارەى توشبوان لە هەرێمى کوردستان بۆ ١٩٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و لەو ژمارەیەش ١٠١ حاڵەتى لە پارێزگاى سلێمانى و ٦٥ حاڵەتى لە پارێزگاى هەولێر و ١٢ حاڵه‌تیش له‌ پارێزگانی هەڵەبجە و دهۆك تۆمار کراوە. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا دوو كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.