کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی ویرۆسی كۆرۆنا له‌ چین

افزایش شمار قربانیان ویروس کرونا

افزایش شمار قربانیان ویروس کرونا

میدیاکانی چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٥٩ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ١١ ھەزار و ٩٥١ کەس بەرزبووەتەوە.

میدیاکانی چین ڕایانگەیاند، تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر له‌ ٥٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بۆ ٢٥٩ کەس بەرز بووەتەوە. هه‌روه‌ها ڕاشیانگەیاندووە، “هەتا ئێستاش ١٧١ کەس چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگار کراون. ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنچشەممە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و باسی لەوەکرد کە لە ٢٤ وڵاتی جیهاندا تووشبوون بە ویرۆسەکە دەرکەوتووە.