کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كرێچییه‌تی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون له‌ شاره‌كانی ئێران

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كرێچییه‌تی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون له‌ شاره‌كانی

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە وەرزی پاییزی ئه‌مساڵدا، پێوانەی نرخی کرێچییەتی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکانی ئێران، گەیشتووه‌ته‌ ٢٠٩ ڕەقەم، کە بەنیسبەت وەرزی پێشوو واته‌ هاوین كه‌ ١٩٥ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د بووه‌، ٨ و ٦ له‌سه‌د زیادی کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو ڕاپۆرتەی ناوەندی ئاماری ئێران یەکێک لە بەشەکانی گرینگی بەراوردی پێوانەییه لە بواری بەهای کاربەریی بەشی نیشتەجێ بوون. ئەم بەشە، بەشەکانی دیکەی وەک: “بەهای یەکەکانی نیشتەجێبوون” و “خزمەتگوازی و نوژەنکردنەوەی یەکەکانی نیشتەجێببوون” له‌وانه‌: “سەرنیاکردنەوەی لاوەکیی یەکەکانی نیشتەجێبوون، لوولەکەشی، گەچکاری، کاری کارەبا، ئیزوگام و هەتا دوایی لەخۆ دەگرێت”. لەم وەرزەدا، زۆرترین نرخی هەڵاوسانی وەرزی، تایبەت بووە بە ئۆستانی ورمێ کە ١٩ لەسەد بووه‌ و هەروەها زۆرترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ تایبەت بە ئۆستانی کرماشان بووە کە ٦ و ٣٨ ده‌هۆمی لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.