ڕۆژی يەكشەممە ١٧ی خاكه‌لێوه، نرخی بۆشكه‌یه‌ك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا به ٣٤ دۆلار و ٨٣ سێنت و نرخى بۆشكه‌یه‌ك نەوتی خاوی ئەمريکيش، به ٢٨ دۆلار و ٩٧ سێنت بازه‌رگانی پێوه‌كرا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دواى دابەزینێکى بەرچاو لە نرخى نەوت بەهۆى بڵاوبوونەوەى ویرووسی کۆرۆنا و رێکنەکەوتنى ڕووسییه و عه‌ره‌بستانی سعوودی لەسەر کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان، چەند رۆژێکە نرخى نەوت بەهۆى گفتوگۆکانى ئەمریکا و عه‌ره‌بستانی سعوودی لەسەر ئەو پرسە، بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆش پارێزگاری لە نرخەکەى کردووە و لە سەروو ٣٠ دۆلارەوە ماوەتەوە. شارەزايانی ئابوری ئاماژە بەوەدەکەن عه‌ره‌بستانی سعوودی پێويستی بەوەيە نرخی نەوت لە نزيکی ٨٢ دۆلار بێت بۆ هاوسەنگکردنی بودجەکەی، هەروەها ڕووسییه پێويستی بە نيوەی ئەو نرخەيە بۆ ئەو مەبەستە. هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت لە لايەن وڵاتانی جيهانەوە بەشێوەيەکی بەرچاو کەميکردووە.