ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی خاكه‌ڵێوه، بۆ دوهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی شاره‌داری سووسه‌نگرد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی ٨ مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه په‌رداخت نه‌كراوه و كێشه‌ی ده‌رمانی بۆ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسان هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.