کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندان و مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی پاریس

تداوم تظاهرات و اعتصاب‌ کارکنان

تداوم تظاهرات و اعتصاب‌ کارکنان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، خۆپیشاندان و مانگرتن له‌ به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌ شاری پاریس هه‌روا درێژه‌ی هه‌بوو.

خۆپیشانده‌ران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی “گاردو لیون” كه‌ یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین وێستگه‌كانی قه‌تار و مێترۆی شاری “پاریس”ه‌ كۆبوونه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی گرینگترین ئیتحادییه‌ی سینفی كرێكاران له‌ فه‌رانسه‌یش ده‌نگی به‌ ڕاگرتنی ته‌ولید له‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كی ترین پاڵاوگه‌ی “گرانپویی” دا. شایانی باسه‌، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، پارته‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، جلیقه‌ زه‌رده‌كان و خوێندكاران به‌نیازن به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری كه‌ له‌ڕۆژی ٥ی دێسامبره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، پاشه‌كشه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” له‌ جێبه‌جێ كردنی چاكسازیی له‌ یاسای خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ن. له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م مانگرتنه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌تایبه‌ت له‌ شاری پاریس په‌كی كه‌وتووه‌ و زۆربه‌ی زانكۆكانی فه‌ڕانسه‌ش ته‌عتیل كراون.